کاک "ئاراس عەبدولکەریم"، شاعیرهاوچهخی کورد، خەلکی شاڕی سلێمانی لە باشووری کوردستانە.
ئاراس عەبدولکەریم
کاک "ئاراس عەبدولکەریم"، شاعیرهاوچهخی کورد، خەلکی شاڕی سلێمانی لە باشووری کوردستانە.
خاتوون "شەرمین وەڵی"، شاعیری کورد،هاوسەر وهاوژینی ئەم شاعیرەیە.
دیوانی "من بە منداڵی باخچە بووم" لەم شاعیرە چاپو بڵاووە بووە.
(۱)
خۆرمان لە مهاباد هەڵدێ
لە قامیشلۆ وەنەوز دەدا
گلێنەمان دیاربەکرە و
دڵمان لەکەرکوک لێدەدا
لوڕ و زازاکی و هەورامی
کرمانج، بادینی و سۆرانی
هەڵگری هەر ئایینێک بین
هەر کوردین و کوردستانین
(۲)
چی دەبێ با ببێ...
هەموو ئێوارەکان بۆ ئاسمان؛
چ قەیدی،
«با» خۆش بێت، پەنجەرەیەک هەر دەبێ،
بە ئاستەم تۆزێکم بکاتەوە و
بە تیشکێکی نارنجی،
ڕەسمیخۆرنشینێکم تیا بکات...
هەموو باخچەکان بۆ ڕەشەبا؛
بۆچی نا؟
گەڵا خۆش بێت، پاییزێک هەر دەبێ،
ئاودامان لە خۆیم هەڵکێشێ،
هەتا درەختێکی تەڕ بۆنم کا و
بە هێمنی پیاسەیەکی سەوزم تیا بکات…
هەموو چراکان بۆ شەو؛
تۆ خۆش بیت
من هەرگیز بێ پەپوولە نابم؛
تۆم هەبیت،
نە ئەستێرەیەکم ژوورەکەم جێ دێڵێ
نە ئینجانەیەکم دڵی دێ بشکێت و
بمکاتە کەلاوە و چۆڵم کات...
(۳)
[بۆ کەرکووکی چاو و دڵ و گیانمان]
ئەم عیراقە
ئەم تاعوونەی لە نێوان دیجلە و فوراتا ڕاکشاوە،
ئەم زێرابەی بە (بەغدا) سەری گیراوە،
بە خۆی و مێژووی زیندەبەچاڵکردنی کچ و
شارستانیی کەنیزەک و غیلمان و عەبدەکانیەوە...
بە ڕەبابە و
سەری بڕدراوی ئەولیا و
ئەنگوستیلەی هەموو خەلیفەکانیەوە،
گەڵای ئێخەی درەختێکی (ڕەحیماوا) ناهێنێت و
کەچی تەوری دەستی خۆمان
تەوری خوێڕیی ماڵی خۆمان
درەخت بە درەختی کردە تابووتی گەڵاکانی...
تەوری خوێڕیی ماڵی خۆمان...
خۆمان، خۆمان...
تف لە خۆمان...!!
(۴)
ئیدی (سنە) بیلبیلەی تەتەوەکەمە و
تەماشای مێژووەکەمە بۆ ئازادی
سنە سەمای ئازادیی نەتەوەکەمە بەسەر (مین)دا و
دەستی ئێمەش هەر وا لەسەر دڵمانە...
ئاخر سنە خۆی ترپە بە ترپەی دڵی کوردستانە...
سنەی دڵمان... سنەی چاومان... سنەی گیانمان...
سنە... سنە... سنە... سنە...
تاجی سەری هەموومانە...
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی