آقای "هیوا رسول" (به کُردی: هیوا ڕەسوڵ) شاعر کُرد زبان، ساکن گوتنبرگ سوئد است.
هیوا رسول
آقای "هیوا رسول" (به کُردی: هیوا ڕەسوڵ) شاعر کُرد زبان، ساکن گوتنبرگ سوئد است.
■◇■
کاک "هیوا ڕەسوڵ"، شاعیریکیهاوچەرخی کورد زمانە، دانیشتەجی لە شاڕی گوتینبورگی وڵاتی سوید.
◇ نموونهی شیعرهکانی:
(۱)
لەگەڵ هەموو کۆک و تەباس خۆی نەبێ
خەمخۆری کۆی گەلی دونیاس خۆی نەبێ
لەبۆ عالەم شین ئەگێرێ قەومیکورددان
چاو بەفرمێسکە بۆ هەموان خۆی نەبێ
من لە داخی خەمیئەو فیراق ئەکەم
ئاخ هەتا کەی ئەبێ کورد هەر خۆی نەبێ
خۆخۆری بووتە کرمیمۆخی کورد
بۆ گشت نەیار خانەدانە خۆی نەبێ
تاکەی کۆک و تەبا نابن گەلی من
هەتا خەمتان لەناخم دا سۆی نەبێ
سەرم کاسە سینەم پڕ ژان لە تاواتان
کەی رۆژێ بێ ناخم ژان و سۆی نەبێ
مەگەر ئەوکات ئارام بنوێ گیانی من
کورد یەکگروو یەکپارچە ئەو پەرت نەبێ
بەسەر نەیارانی نیشتمانی کورد زمان
توندتوتۆڵ و بەهیچ هێزێ کەرت نەبێ.
(۲)
دەمێ ئەبی بە خۆرەتاو بۆ رۆژگاری ژیانی من
دەمێ ئەبی بە هەوری ڕەش، یا تارمایی کیانی من.
چیت پێ بلێم ئاخر گیانە، کەخۆت عەرشم ئەلەرزێنی
دەمێ باخم پڕ گوڵ ئەکەی، دەمێک خەزانی بۆ دێنی.
(۳)
لە ژیاندا هەوڵبە دان بە کا نەبی
تا جێگەی ڕێز بی نەوەک تانە بی
چەند جوانە مرۆڤ بەعزەتەوە
نەوەک مل خواری پۆستو عانە بی
با دەستو پەنجەت شەقار شەقاربێ
بەس کاسە لێسی بەردەم شا نەبی
بەنان و ئاوێ سکی خۆت تێر کەی
تانجی سا ڕاوچی ئاغاو شا نەبی.
(۴)
دەوران بە جۆرێ دەوری گۆڕاوە
کەم کەس بە شکۆ ئەمرۆ بەناوە
رۆژ رۆژی کەسی گەمژەو نەزانە
ئاخۆ بەدکردەو کەسی بەدناوە.
(۵)
بۆ دونیای من ئەڵێی عەترو گوڵاوی
بە کۆی ژینما هێدی هێدی پرژاوی
هەزار و یەک دەردم هەبێ ئەزیزم
ئەڵێی تۆ بۆ چارەی دەردم خوڵقاوی
سەرنج بدە هەردووچاوم بە ڕوونی
وەکو ڕەنگی گلێنەی هەردووچاوی
شەو و رۆژی تەمامیژیانی من، تۆی
دەمێ ماهی، دەمێ وێنەی هەتاوی
(۶)
ئەی ئەو کەسەی
شنەی خۆشبەختی ژیانمی
نمەی ئارامیگیانمی
بۆ هەزاران زامیژیان
فەقەت بەس تۆ هەتوانمی
بۆ هەمیشە لەگەڵ منی
تەواوکەری عشقی منی
بۆیە ژنی ئەم دونیایەم
لا شیرین و خۆشەویستە
نازدارەکەم، چون تۆ ژنی.
(۷)
حیزبی جاش و تاکی باش
حیزب هەر کەسی بە دڵ بوو باشە
ئەوەی بە دڵ نەو پێی ئەڵی جاشە
خۆی باری نەیار وەک کەر هەڵئەگڕێ
چونکە هەر شەیدا بەپۆست و کاشە
بەڵی ئەم جۆرە ئەقڵە لە ناومان
بۆ کۆی کوردستان هەمیشە داشە
لەبۆ تێکدانی کورد و کوردستان
بە دەستی نەیار گشت دەم مەقاشە.
لە کوێ دڵسۆزێ بەگەل دەرکەوێ
دوای ئەکا بە دەم، دەمیوەک دواشە
هەر کەسە دژ بوو بە خاک و گەلی
دژ بە کۆی یاسایی ئەرزو سەماشە.
(۸)
شاعیر کە دایم بە دڵ هەر لاوە
کەی خۆی لەقەرەی پیرێتی داوە
دڵێک بەجوانی عیشق بناسێ
باکی بە چ هەس هەتاکو ماوە؟
دەمێ دەمیی یار خەیاڵی ببات
هەزار تاج ئەدا لە پای ئەو تاوە
ناگۆرێتەوە ژوانێ بە ژیانێ
کە وەکو سەراب هەر ناوە و ناوە
مەستی لە زاری دڵدارێ بۆ دڵ
هەموو کەوون دێنێ بە ئەو دونیاوە.
من و یار و مەی، دونیا پەیا پەی
فەنای عشقێکن لە ڕۆح ڕواوە.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی