loading...

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

Content extracted from http://mikhanehkolop.blog.ir/rss/?1744347039

بازدید : 24
شنبه 12 بهمن 1403 زمان : 8:21
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

چەند شیعر لە ماموستا ساڵح بێچار


(۱)
وەک چڵە پوشێکی دەم (با)،
ڕۆژێک مردن...
دێت و دەمبا!
لای ئازیزان...
دەبمە وێنە و بیرەوەریی
لە چاوانی هەندێکیشدا
دەبم بە فرمێسکی درۆ
تەنھا و تەنها...
لە چاوەڕوانی ژنێکدا،
بۆ هەمیشە، دەبمە "گۆدۆ"!

چەند شیعر لە ماموستا ساڵح بێچار


(۱)
وەک چڵە پوشێکی دەم (با)،
ڕۆژێک مردن...
دێت و دەمبا!
لای ئازیزان...
دەبمە وێنە و بیرەوەریی
لە چاوانی هەندێکیشدا
دەبم بە فرمێسکی درۆ
تەنھا و تەنها...
لە چاوەڕوانی ژنێکدا،
بۆ هەمیشە، دەبمە "گۆدۆ"!
----------
* اشاره‌ای به نمایشنامه‌ی در انتظار گودو نوشته‌ی ساموئل بکت


(۲)
تۆ بینیوتە...
داری شاتوو
هەر بەپێوە
یەک لای ببڕنەوە و نەمرێت!
کەچی هێشتا ئەولای تری
وەکو جاران شاتوو بگرێت!
کێ دیویەتی...
باڵندەیەک
هەر لە ئاسمانی فڕیندا،
باڵێکی لێبکەنەوە،
ئەو لەنگەری خۆی تێکنەدا و
هێشتا وەکو پێشتر بفڕێت!
من نەمدیوە...
(تار) ێک تەلێکی بپچڕێت
بەڵام هێشتا ئاواز بۆ ژیان بچڕێت!
چەند گەورەیە...
ژنێک مەلی مەمکەکانی
لانەی سینەی جێهێشتبێ و
هێشتا منداڵ
لە ئامێزی نازی بگرێت!
-----------
* اشاره به همسرش که سرطان سینه گرفته بود.


(۳)
جگە لە تۆ کەس نابینم
تۆ لە ڕۆحما جێنشینی
خۆ، من ناڵێم
لە دونیادا جوانترینی
تۆ هەر بۆخۆت
بە بێ بانگەشە و ڕیکلامیش
بێ ڕکابەر .. یەکەمینی
لە نێو لیست و فراکسیۆنی
هەڵبژاردن و ڕیفراندۆم
کاندیدی من بەتەنها تۆی
لایەنگر و دەنگدەری تۆم
تەخت و بەختی وڵاتی دڵ چاوەڕێته
ئەوەش کورسیی عەرشی ڕۆحم
جێینەهێڵیت،
تا هەتایە شوێن و جێتە..!


(۴)
جەژن ناکەم... تا نەتبینم
کە تۆ ئێستا لە من ونی
مەرجی جەژن، مانگ بینینە
تۆش هەمیشە مانگی منی!


(۵)
هەر تەنها بە پێنج پیت
خاوەنی زۆر شیعر و
چیرۆک و ڕۆمانە؛
باران!


(۶)
بانگم بکە...
با، هەست بە بوونی خۆم بکەم!
بانگت دەکەم...
تا، لە بوونت دڵنیابم!


(۷)
چەندەها ئێوارە
من‌ و تۆ دوبەدوو،
بەتەنها کورسییەک دەبووە جێی دیدارمان!
بڕوانە ئەو دارە
ئەوەندە گوێی ناوە بە دڵی ئێمەوە
تا ئێستاش قەدەکەی هەر لارە!


(۸)
ئێوارەیەک، بۆ یەکەمجار
ھەنگی لێوم، ھات و لەسەر
گوڵباخی لێوت نیشتەوە
گەرچی لێومان زۆر لەسەر یەک نەمانەوە
کەچی ئازیز...
شیلەی چێژێکی ئەبەدیی
ھەنگوینی ماچ؛
ڕژایە نێو ڕۆحمانەوە!.


(۹)
ئەگەر ژن و شەراب و شیعر نەبان
زۆر لەمێژ بوو، دەیانکوشتم
دەردی عیشق و
خەمی‌کورد و
مەراقی نان!


(۱۰)
تۆ لە تیشکی (ئێکس) دەچیت
کەس ناتبینێت...
بەئاشکراش بە نێو ڕۆحما،
دێیت و دەچیت!


(۱۱)
لات‌نەکردەوە
چ گوڵجاڕێکە ڕێگا
دوای تێپەڕبوونت.


(۱۲)
لەبری شەماڵ
تریفە شانەی دەکا
پرچی چنارێ


(۱۳)
کە ئەلبومی‌یادەوەرییم دەکەمەوە،
جارناجارێ وێنەکەی تۆ ھەروەک ئەوسا
عەتری خەندەی لێ دەبارێ


(۱۴)
(ئەی خۆر شاھیدبە)
وا بەپێش چاوی ھەموو دونیاوە
خوێنی قوربانیی لەبەرم دەڕوا
سەری بڕاوی دەستی غەدرم و
کەچی ھاوارم ناگاتە لای خوا
...
من ھەر شەنگالم... بەر لە داعش و
بەعس و عوسمانی تا تەیمووری لەنگ
مێژووم ھەر خوێنە، ھەر وێرانییە و
بەدیلگرتن و تاڵانییە و جەنگ
...
ئەز کە (خاک) و (با) و (ئاو) و (ئاگر)م
ئەی خۆر شاھیدبە لەوەتەی کە ھەم
من تەنێ کوردم، نە پەشیمانم
باجی کوردبوونە، ھەمیشە دەیدەم!.
----------
* شهری کُردنشین که‌ برای‌ مدتی توسط داعش تصرف شد.


(۱۵)
بەیانییان...
ڕۆحم وەک چۆلەکە هەڵدەفڕێ
بەرلەوەی تۆ چاوت هەڵبێنی
دێتە بەرپەنجەرەی ژوورەکەت
لەسەرخۆ... هێواش، سووک
چەند جارێک
شووشەکە دەداتە بەر دەنووک
کەچی تۆ دەست نابەی...
پەردەکە لانابەی!.


(۱۶)
تۆ لێرە نیت!
هەموو شت لەجێی خۆیەتی
هەمان شوێن و
هەمان وەرز و
هەمان شەقام
هەر منم و
هەر ڕێبواری هەمان ڕێگام...
بەڵام دنیاکە گۆڕاوە ئەمجارەیان
تۆ لێرە نیت من بەتەنیام!.


(۱۷)
رووتوقوت و لووس
شێدار و تەڕ بە شەونەم،
سەوزەگیای بەهار


(۱۸)
دوو گوڵە نێرگز
لە بەهار بە جێماون،
چاوەکانی تۆ!


(۱۹)
کچۆڵەی پاییز
گوارەی تازەی کڕیوە
گۆیژی سوور


(۲۰)
هەق بە کامیانە
هەر یەکەیان چوار پێتن،
ژیان و مردن!


(۲۱)
پێدەشتێک بەفر
چەمێک گڕی ڕاکشاو،
ژنێک بەڕووتی!


(۲۲)
نەخواردنەوەی شەراب،
سوکایەتیکردنە بە تری!
(نووسینی سەر گەڵامێوێک)


(۲۳)
دوو دەنک ترێ
دوو پێک شەرابی شیراز
چاوەکانی تۆ


(۲۴)
من و تۆ هەرگیز پێکناگەین،
تا ئەو (واو)ـە
لە نێوانماندا بێ!


(۲۵)
شاخێکی عاسێ
تاڤگەی هەنگوینی زمان
عەبدوڵڵا پەشێو!
----------
* شاعر سرشناس کُرد زبان


(۲۶)
[عیشق]
عیشق و مناڵ
وەکو یەک وان
پر شیرینی...
پر لە گریان!
عیشق و ژیان
لەیەکدەچن
یەکجار دێن و
یەکجار دەچن!
عیشق و مردن
وەکو یەکن
ئەم لە ژینت هەڵدەکێشی
ئەو لە کەفەن!
عیشق و خودا
بەیەکدەچن!
نە هیچی تر لەوان دەچی
نە ئەوانیش لە هیچ دەچن...


(۲۷)
(گۆرانییەکی قەیرە)
ئەفسوس؛ بۆ ئەو پاکیزانەی
تەمەنیان گوزەشت و
عیسایەک‌یش چاوەڕوانی نەکردن
جەخار؛ بۆ ئەو لێوانەی
پەپوولەی تەنها ماچێک
لێونوێژی نەشکاندون و
پێناسەیەکیشیان نییە بۆ مژین
حەیف؛ بۆ ئەو مەمکە تورتانەی
شل بوون و
دەنووکێکێان لە سنگێکی توکن نەدا
مخابن؛ بۆ ئەو پەنجانەی تەنها جارێک...
بە پێنووسێکی پەمەیی نامەیەکیان
بۆ عیشق نەنووسی
وەیلێ؛ بۆ ئەو چاوانەی
کاڵبوونەوە و بۆ یەکجاریش...
"مەسج "ێکی عیشقیان نەخوێندەوە،
ھەر جارێکیش وەڵامی
داگرتنی چاوی ھەرزەکارێکیان نەدایەوە!
ئاخ؛ بۆ ئەو برۆیانەی،
لە جەنگی مووکێشا کول بوون و
مانای ھەڵتەکانیان نەزانی
داخ؛ بۆ یاقووتی ئەو نینۆکانەی
قرتان و کەروێشکەیان بە قژی پیاوێک نەخست
ھاوار؛ بۆ ئەو ڕوومەتانەی
بوونە تاقیگەی ماکیاژ و
ھەر فرمێسکیش دەیشۆردنەوە
وای؛ بۆ ئەو ستیانانەی
کۆن بوون و دەستێکی تر نەیترازاندن
ئۆف؛ بۆ بلووری ئەو جەستانەی
پیریی داگیریکردن و
دوو چاوی نێر،
تێر.. تێر لێیان ڕانەما...
درێغ بۆ ئەو گوێیانەی
گران بوون و
سیحری (دایە)یان نەبیست!.


(۲۸)
گوڵەکان زۆر بەبێدەنگیی
لە بێ زەوقی ڕێبوارەکان ڕادەمێنن..
ڕێبوارانیش، ماندوو و بێئاگا
لە بوون و جوانیی گوڵەکان؛
بەخێرایی...
بەتەنیشتی باخچەکەدا تێدەپەڕن!


(۲۹)
کچۆڵان...
هەڵماقۆی پێدەکەن،
کوڕەکان..
سەری یەکدی پێدەشکێنن
ژنان، دەیکەن بە ملوانکە!
پیاوانیش؛
سێ بە سێ...
دەیدەنە دەست ژنان!


(۳۰)
بێ دەستلێدانیش
هەست بە بەرکەوتنت دەکەم
لە هەتاو دەچی!


(۳۱)
نەمبینیبوو... نەمبیستبوو
پێش بینینی ڕوخساری تۆ
بۆ ساتێکیش پێکەوەبن،
بەفر و پشکۆ...
کەچی پشکۆی لێوانی تۆ
گەش، گەش لەسەر
بەفری ڕوخسار،
هەتادێت دەگەشێتەوە
چەندە سەیرە...
نە بەفرەکە دەتوێتەوە؛
نە پشکۆکە دەکوژێتەوە!


(۳۲)
بەیانییەک...
خۆر، مانیگرت
گوڵ، خۆی وەراند
کەمان، ژێکانی خۆی پچڕاند
هەور گریا و مانگ، پرچی تریفەی بڕی
گزنگ، فرمێسکی شەونمی
سەر گیای نەسڕی
چەم، چاوی‌هاژەی هەڵنەبڕی
هیچ باڵدارێک
لە هێلانەکەی هەڵنەفڕی
چونکە هەر شەوی ڕابردوو
بە بەرچاوی
شەمشەمەکوێرەکانەوە
لە دۆڵێکدا
بە شەریعەتی دارستان
ژنێکی پاکیزەیان؛
لە مردن مارە کردبوو!.


(۳۳)
من جاران چیا بووم
“شاخێکی ڕەنگاوڕەنگ
جێی کەیف و سەفا بووم”
بۆ ئەوسای پێشمەرگە...
سەنگەر و پاڵپشت و پەنا بووم
شەوانی مەفرەزە و چوونە شار
ڕێبەر و ڕێگا بووم
ئێستاکەش زەلیلی
بەر کەڵبەی کۆمپانیا و دۆلارم
برینی سەر دڵ و
ئاخی ناخی تووڕەیی شارم
چەند سەیرە
ھاواری لووتکە و بناری شەقار شەقار
ناگاتە “کەڵکی قەیوانی ئازیز و یار”*
ماڵئاوا... ماڵئاوا
نایبینن جەستەی ھەلاھەلام
ئێستا لە گیانەڵڵای مەرگدام
من جاران چیا بووم
سبەی ئاپارتمان و ڤێلام!.
-----------
*‌ "کەڵکی قەیوان ئازیز و یار" ئاماژەیە بە گۆرانییەکی شۆڕشگێڕانەی ساڵانی هەشتاکانی هونەرمەندی نەمر "ئازاد خانەقینی" کە بەرهەمی‌"تیپی مۆسیقای شەهید کارزان" و تێکست و ئاوازی هونەرمەند مامۆستا "دلێر ئیبراهیم" ـە.
تێبینی: لینکی گۆرانی ناوبراو لە یەکەم کۆمێنت دانراوە.


(۳۴)
[کریڤ]
کریڤێ من؛
کارژۆڵەکەی کوردی ئێزدی دەلال
لێم ببوورە،
لە شەرمی‌تۆ ملم کەچە و زمانم لاڵ
تۆ کە ھێشتا حاڵی نەبووی
لە ڕۆژی حەشری ھەڵەبجە و
لە سورەت و مەنفای ئەنفال،
وا ئەمجارەش کوڕانی خێڵ دوژمنانی
"مەسحەفا ڕەش" و "جیلوە"
ھەر ھەمان عەقڵ و عەگال
موجاھیدەکانی داعش
لەبەرچاوی مەلەک تاوس
لە ژێر تیشکی زێڕینی خۆر
لەلای مەرقەدی شێخ ھادی
لەسەر دوا دیواری لالش
بە ھەنیسک و تینوێتی تۆ و
سەری بڕاوی بابێ تە و
پاکیزەیی دادەی لە نێو خوێنا شەڵاڵ
بە خوێن نووسییان شەنگال؛
دیوی دووەمی‌ئەنفال!.


(۳۵)
شاخ گوتی...
من و ئەو یەکەم جار
"ئەشکەوتی سەردێمان"
بەیەکدی ناساندین
ڕووباریش گوتی کەس
وەکو من نایناسێت
تا ئێستا کەس وەک ئەو،
ڕۆمانی ھاژەم و
چیرۆکی لرفەم و
داستانی خوڕەمی
نەنووسیوەتەوە.
"با" ش، بە لاقرتێوە
گوتی کوا،
ئێوە کەی وەکو من دەیناسن
ئەو لە من نەرمتر، بەھێزتر،
تووڕەتر دەردەکەوت
هەر کاتێک
شەماڵ، یان ڕەشەبای شیعری ئەو
لەنوێ هەڵیدەکرد
ئیتر من
بێدەنگ لە شوێنی خۆم دەوەستام
کارێک ئەو بە بازرگانانی
خەبات و خەڵک و خاکی دەکرد
من کوا، کەی بە دەواری شڕم کردووە!.


(۳۶)
ئەنجومەنی باڵای "ڤاوڵ" ی
پیتی کوردی، کۆبوونەوە
تا، ناسنامەی ڕەسەنێتی
لە پیتی "خێ" بسەننەوە
وتیان چونکە لەوەتەی هەیت...
"خیانەت" هەیە و "خیانەت" دەکرێت
پیتی "خێ" خیشی کردبوو
لە خەفەتدا خێسەی دەکرد،
"ئەلف" هەستا... قیت ڕاوەستا
وەکو سەرۆکی ئەنجومەن
گوتی بەڵام، ئاخ و سەد ئاخ
ئاخەر ئەوسا...
چی بە "خاک" و "خانی" بڵێم
کێی تر لە پێش خۆم دابنێم!
"واو" یش وتی
تێدەگەم "ئەلف" دەڵێت چی
ئەی ئەوسا من
لە ئاست "خودا" و
"خوێندن" و "خوێن" دا؛ بڵێم چی
دواتر "ئۆ" هەستا لەسەرخۆ
وتی هەرگیز نازانم چۆن
سەر لەم کێشەیە دەربەرم
ئەی من "خۆر" و
"خۆشەویستی" بۆ کوێ بەرم
لەناکاو"خێ"، لەجێی پەنجە،
"خاڵ"ـەکەی سەری هەڵبڕی
تەنها وەک بەرگریی لە خۆی
گفتوگۆکەی بەوان بڕی
وا بەنیاز بوو
گفتوگۆکە بگۆڕێت بۆ بارێکی تر
کەچی سەرۆک بە بڕیارێک
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
بەبێ ئاکام؛
دواخست هەتا جارێکی تر...


(۳۷)
تۆ لە چاوی شیعری مندا
جوانێکی بێ ڕکابەری
لە کوێ شاجوان هەڵبژێرن
خۆت شاجوانی حەوت کیشوەری


(۳۸)
تاڵ و شیرین، کۆک
لە نێو دەنکێ ترێ‌دا
شەراب و دۆشاو


گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

برچسب ها ساڵح بێچار,
بازدید : 27
جمعه 11 بهمن 1403 زمان : 2:21
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

استاد "امید شیخ کریم" (به کُردی: ئومێد شیخ کریم) مشهور به "شیخ امید" شاعر کُرد زبان، زاده‌ی ۸ ژوئیه ۱۹۶۲ میلادی در سلیمانیه است.

◇■◇


(۱)
از دور به نظاره‌ام منشین،
چرا که فقط نوری کم سو از من خواهی دید.
ستاره‌ها هم
روشنایی خویش را دارند،
ولی اندازه‌ی شمعی پیکرم را گرم نخواهند کرد.
از غربت برایم نامه‌هایت را نفرست،
درست است که نامه‌هایت چشم روشنای من هستند،
اما اندازه‌ی به آغوش کشیدنت،
غم‌هایم را نمی‌زدایند...


(۲)
امشب که نزد تو آمدم،
نمی‌خواهم که قهوه‌ای گرم برایم بیاوری
احساس داغت را به من ببخشای،
تا که گرمم شود.
نمی‌گویم که چایی شیرین برایم بریزی،
نگاه عسلینت را،
در نگاه گرفته‌ام بریز،
تا که سرحال و بشاش شوم.
در گوش جانم،
لبخند سحرانگیزت را بزن،
تا انگبین شعر شود،
تا مرهم زخمم شود،
و لبخند، غم‌هایم را بزداید...


(۳)
روزگاری می‌گفتندم:
چرا چنین ساکتی؟!
اگر اینچنین ساکت باشی و حرفی نزنی،
به تو مشکوک خواهند شد و سرت را بر باد خواهی داد!
روزی دیگر گفتنم:
خفه شو!
اگر چنین وراجی کنی و ساکت نشوی،
زبانت را از حلقومت بیرون می‌کشند
و زبان سرخت، سر سبزت را بر باد خواهد داد.


(۴)
می‌گویند: اعتیاد بلایی‌ست خانمان‌سوز!
مرگ‌آور است،
هیچ‌کس توان خلاصی از آن را نیست.
هرکس به هر طریقی مبتلا شده است،
مرده است...
یکی با مزه‌اش،
یکی با رنگش،
یکی با بویش،
من هم با تو...


شعر: #امید_شیخ_کریم
ترجمه: #زانا_کوردستانی

موافقین ۰ مخالفین ۰ ۰۳/۱۱/۱۱

زانا کوردستانی

بازدید : 29
جمعه 11 بهمن 1403 زمان : 19:22
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

کاک "ڕێباز مەحموود"، لە ساڵی ١٩٧٣ زانینی له شارباژێڕی سەر بە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان له دایکبوو.

کاک "ڕێباز مەحموود"، لە ساڵی ١٩٧٣ زانینی له شارباژێڕی سەر بە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان له دایکبوو. ئەم شاعیرە، دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانه، و لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردوودا بۆ چەند ساڵێک لە تاران بە کرێکاری ژیانی گوزەراندوە و لە سەرەتای دووهەزارەکانەوە رۆیشتە ئەورووپا و ئێستا لە ووڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێە.
کتێبی "با یاری به بیرەوەرییەکانی باخچە دەکات" لە ساڵی ۲۰۰۸ زاینی لە ئەم شاعیرە چاپ و بڵاو کراوە.

(۱)
تا تۆ لەرۆحمدا بیت،
ئەی میهرەبان!
من هەرگیز،
دەستم ناچێتە کوشتنی کاتەکانم...


(۲)
مانەوه خەیاڵێکی بەرزە،
دەستی کەسمانی پیناگا...
هەموو لە ئوغرداین،
به ئاگا و بێئاگا!


(۳)
تەنهایی
هێندەی وەک جۆگەلە دەڕواو
گژوگیا
بە چواردەوری خۆیدا دەنووسێتەوە...


(۴)
نیشتمان تۆ کە جێگایەکت تیا نەبوو،
گەنجێتیم بای باڵێکی خۆی تیا بدات...
پێم ناڵێی لەو دوورەوە
بەچی ئەفسوونت لە دەربەدەریم کردوە و
کردوتمەوە بە منداڵێکی گڕۆز؟
...
تا لەوێ بووم
بە غەریبیەکی قەف ئەستوور
هەردوو پێی ئیشتیاقمت بەستبوەوە...
ئەدی بۆ ئەمێستا
سەرتاپامت پڕ کردوە لە تاسەی،
پیاسەی ئێوارانێکی خۆت؟


(۵)
لە باوکم بزربووم،
زۆرن ئەوانەی دەیانگوت گورگی غەریبیی خواردی...
بەڵام من دابڕاوم و
تازە ناتوانم بگەڕێمەوە ناو حەساری دوێنێ.


(۶)
ئەو کاتەی تۆ دێیتە ناو وێنەیەکی شیعریی
هیچ نامێنێ بۆ وتن.
...
بۆ وننەکردنی تۆ
دونیا چەند جەنجاڵتر و
مردن چەند تاریکتر بێ
من هێشتا حەوسەڵەیەکی ڕۆشنترم.


(۷)
دڵت لە مشت دەربهێنە و
بیخەرەوە شوێنی خۆی...
لە غوربەت قووڵتر
کە هەموو تەمەنتی تێکەوتووە
مەگەر چاڵی تر هەیە..؟!


(۸)
شەو، ڕەنگوڕووی داڵغەی من دەپژێنێ بەخۆیدا
تا ببێتە ئەستێرەجاڕ...
ئێ ئاخر
لەم زوڵمەتی ڕۆژگارەدا
ئەوە منم،
کە پڕپڕم لە ڕەونەقی جوانیی تۆ!


(۹)
بیرەوەریم سەرڕێژە لە ژان و دابڕان،
داهاتووم: ڕەنگە خەرەندێکی ژێر چنگی تەم بێ...!؟
دڕ بە غەریبیم بدە و
لە ئێستامدا، خۆت بنووسەرەوە...


(۱۰)
دوێنێم دەپاڕایەوە کە تێنەپەڕێ،
ئەمڕۆم خواخوایەتی بە تۆ بگاتەوە...
لەم نێوانەدا،
خۆزگە تۆ دەتبینی:
کە من چەند غەمگینانە،
وا پیر دەبم؟!


(۱۱)
لە ناو ئەم گەڕەڵاوژەیەدا
چ باشە کە زمانم دەتوانێت قووتت بداتەوە
چ باشە کە لە بێدەنگیمدا دەکرێت هەندێکت بشارمەوە
چ باشە هێشتا گوندێکم هەیەو
نەبوە بەژێر پێی دوورەوڵاتیمەوە...!
...
جۆگەلە لاسایی منداڵیمی‌دەکردەوە
چ باش بوو تۆ نەتهێشت دیکتاتۆر گەورەیم بکاتە زەلکاو...
چ باش بوو بزەی ئاسمانی تۆ
منی لە خۆم ڕفاند
چ باش بوو
من جوانترینم لە تۆدا ڕووا،
نیشتمان...!
...
ژیان ناڕوات
تا دوورتر دەکەومەوە کات زۆرتر دەمەیێ
چیرۆکی بوونم
تا بێت چڕتر دەبێتەوە و
تۆ قووڵترینمیت!.


(۱۲)
کتێبت گرت بەدەستەوە و
خۆت خزاندە ژوورەوە
ژیان لە دەرەوە تێپەڕی...
...
لە قەرەباڵغیدا
بە دوای ئاوێنەدا گەڕایت و
لە ناوەوە،
تەنیاییت بوو بە هەزار کەرتەوە!


(۱۳)
بە ڕۆژی ڕووناک بە شەقامی‌ئەوانی تردا تێدەپەڕی و
چاوەکانت پڕ دەبن لە تاریکی
دواجار دڵت پێچت پێ دەکاتەوە و
وەک تێسکەی تفەنگ دەگەیتەوە ناو غەریبی خۆت
تۆ بروسکەیەکی یاخیت...!
...
شار لەسەر ڕیتمی‌بێباکیی خۆی
وەک مەنجەڵێکی بوخار دەفیشکێنێ و
تۆ‌هایم و حەیران دەستێکت بە خەونەوە گرتوە نەکەویت
دەستەکەی ترت بە هەنیەتەوە
ئارەقەی شەرمی‌بێ ڕێوشوێنیی پێ دەسڕیت
ناشاردرێتەوە،
کە وەک هەزارانی تر
تۆش برغوویەکی زیادەی...!
...
کە بینیت ڕۆژێک بە خۆت و کۆڵەپشتەکەتەوە
وای لە بازبازێنی ناو دەریا و کیشوەر و جێگا دووردوورەکان
منەتێکت نامێنێ بە دونیا
سێبەری قەلەندەربوونت ڕۆدەکەیتە سەر ئاڵاکان
دەبیتە نەیزەکێکی تیژڕەو
لە بێ حیکایەتیەوە،
بۆ شەوەزەنگی دیارنەمان...


(۱۴)
باران دەبارێت
وەک ئەوەی ئاو کرابێت بە ئاگری ئاشووبا
وەک ئەوەی پایز ڕووی نەیەت دەرکەوێ
تۆ دەبینم
یاسەمین و بەهار و نێرگزت
تیا دەپشکوێ...
...
با هەڵدەکات
وەک ئەوەی جەنگ بنەوبارگەی پێچابێتەوە
لە جیاتی بۆکروزی لاشەو ماڵ و ئاوەدانی
لە تۆوە
بۆنی پونگەی کەنار جۆگە و
مێخەک و ڕێحانەی سەبووریی
دەگاتە ناو کەپووم...


(۱۵)
چیرۆکەکانم سیخناخن لە دوکەڵی جەنگەکان
لە شریخەی دەسرؽژ و
دەنگی سامناکی تەقینەوەی هەندێک دۆستیی...!
...
دەستەکانم بارمتەی شارەکانن
ئەم باڵەخانە دەیانداتە ئەو کارخانە و
هێشتا لە قڵیشەکانیەوە
لە جیاتی خوێن
شکۆفەی گوڵاڵە سوورەی جوانیی تۆی تیا دەبینم.
...
لە شارە گەورەکاندام
ژیانم بێگارزەدەی هێڵی درێژی شەمەندەفەر
شەقامی‌پر ئاپۆرای ساردی ناو تەمومژ
بەڵام گیرخواردوو بە هەندێک سوێسکەی سرکی خەیاڵ
کە ڕام ناکرێن...
...
ڕاکەڕاک کۆڵانی ئێستامە
ماڵەکەم غەریبیە بە دونیا
باخچەی پشتەوەم
خەوبردنەوەی هێوری چەند چڵێ ئەفسوون.
...
لە ڕۆژگاری ئەفسانەکانەوە خراپ دەنوسرێم
لە حەواوە تا خەون
هەر نیشتمانمە و
دەبێتە تاراوگە.


(۱۶)
دڵم پڕە، فرمێسکم خەریکە بڕژێ و
قاقای بەرزی ڕێبوارێک
دەیگێڕێتەوە...
...
تۆ کە هێشتا گوندەکەت، شارەکەت
دەری نەکردووی
جارێ مردن
بە دەنگی بەرز بۆ دونیای نەخوێندویتەوە...
...
هەزاران چاو دێن و خۆیان دەنوقێنن...
بەڵام دەی
هەندێ جار خۆری بەتین
چاوی سروشتێکی ڕەنگاڵەیی لە دوایە.


(۱۷)
سەراب، خەونی گەورە گەورە دەدات بە سارای خنکانا
گەر تۆ لێرە نەبی و
تەڕ تەڕ
نەتکێیتە گەرووی خەیاڵمەوە...
...
ترێی ڕابووردووم کردۆتە شەراب
ئەم تیژئاژۆییە بەرەو سەرابستانی ئایندە
مەستانەیی دەوێ...
...
فلووتێک کەژوکێوی‌هاوسۆزیی دەینایە سەر لێوی
دێوانەیی دڵ،
دەستی جەنجاڵی شاری پێ ناخرێتە ژێر چەنەی خەیاڵ...
...
ئەوەی کار ناتوانێت بیدۆزێتەوە و لێمی‌بدزێت
لە ناو دروەشانەوەی تۆدایە
تۆ ؛ کە بێ مەرج
دەرگای ڕەنگەکانت بۆ خستوومەتە سەر گازی پشت...


(۱۸)
رۆژەکانم خێرا تێدەپەڕن
خۆر بەیانیان وەک هەر کەسێکی بەختەوەر
تۆزێک هەتاوم بەش دەدات...
فریای ئەوە دەکەوم و ناکەوم بزانم لە کوێم،
بڕێک لەولاترەوە...
وەک هەمیشە کار بین دەنێ بە زۆرترین کاتمەوە.
...
بەڵێ... گلەییم هەیە
شەقی بێمافیی نەدەبوو هێندە توند
وەک تۆپێکی فوودراو
بە وەهمی‌ڕەنگاڵەیی هەڵمبدات.
هێندە دوور،
چیتر جێیەک شک نەبەم بۆ گەڕان بە دوای تۆ...
...
جیهان بە غەمگینی و بە لێزمە
دەبارێ بەسەرما
سەیرە من،
چاو بۆ هەتاوی سەرەتاتکێی تۆ دەگێڕم...!
...
هەموو مردنێک ڕژایە دڵمەوە
چاوم بە پانتایی
ملیۆنەها چرکەی دابڕان خستە سەر گازەرای پشت
بەڵام هێشتا
جێگات خاڵیی...!


(۱۹)
غەدر هەڵدەدەمەوە
بە‌هاوکاریی تۆ
کە پڕیت لە‌هاتوهاواری ناوازە
بێدەنگیی دەدۆزمەوە...
...
خۆم هەڵدەکۆڵم
تۆ هەڵدەقوڵێی...
...
قاقات دەڕوێنم
گەنجێتیم دەژێتەوە...
...
یادەوەریم هەڵدەگڵۆفم
شیلەی نەشمیلیت دەچۆڕێتەوە...
...
هەر کاتێک وا مەزەنە دەکەم بێ تۆم
هەورێکی خەستی تۆ
دامدەپۆشێ...


(۲۰)
ئەو کاتانەی شەو هێندە چڕ دادەبارێتە ناو ڕوانین،
چاو دڵ نابینێ!
خۆزگە تۆ بێیت و
بمخەیتە ناو زمانتەوە...
...
خۆ لانیکەم
کە ڕۆژ بوەوە
وەک خەونێکی ناخۆش
بە تۆنی دەنگێکی سوێسکەیی و
خۆمانە،
دەگێڕدرێمەوە...!


(۲۱)
با هەموو گەردوونیش لە ناو ئێمەدا بێ!
کێ ناڵێ؛
لەم سەدەی قاتوقڕییەی هەتاوی ( ئەوی تر..!) دا
کەڕوو لێی نادا...؟

(۲۲)
[تۆ وەک ئێمە مەبە]
تۆ لە ئێمە مەچۆ
کە واماندەزانی وەک فەڕشێکی پیس
بەکۆمەڵ خەریکی تەکاندنی دونیاین
کە واماندەزانی دوای ئاشکرا کردنی لوغزەکانی گوناه
پێکەوە بەتەمای سڕینەوەی خواروخێچین
کە پێمان وابوو بە رۆژڕەشیەکانی خۆمان
هەرەوەز دەکەین بۆ داچاندنی تۆوی ڕووناکی
کە بڕوادار بووین بەوەی
کوشتاری ئەمڕۆ دەکەین بۆ ئازادکردنی داهاتوو...
...
تۆ وەک ئێمە مەبە
وای بۆ بچۆ
دونیا لەسەر ئاوازی تەقوهوڕی کارخانەکان
دەڕژێتە تۆوە و
هەر تۆش ناچاریت
لە خۆتا بە دوای قالەمەڕەیەک بگەڕێی
تا شمشاڵی تەنهایی خۆت بژەنی...
...
وا بیر بکەرەوە
ئەبەدیەتی بوون لە یەک جار ژیانەکەی خۆتدایە
ناچاریت ملکەچی پاککردنەوەی پەنجەرەکان بیت
لە عەزرەت بینینی
ئەوەی
دەتەوێ
تیایدا
بتوێیتەوە...
نەک ئەوەی هەڵیلووشیت.

گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

برچسب ها
بازدید : 27
پنجشنبه 10 بهمن 1403 زمان : 19:22
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

کاک "ڕێبوار تەها" به‌ناوی ته‌واوی "ڕێبوار تەها عەبدوڵڵا" شاعیر و وینەگری کورد، لە ساڵی ۱۹۸۰زایەنی لە شاری هەولێر دایک بوو.

کاک "ڕێبوار تەها" به‌ناوی ته‌واوی "ڕێبوار تەها عەبدوڵڵا" شاعیر و وینەگری کورد، لە ساڵی ۱۹۸۰زایەنی لە شاری هەولێر دایک بوو.
ئایشا دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدینە.
ڕێبوار لە ساڵی ۱۹۹۶تا هێسا خەریکی نووسینن.


(۱)
له ساڵی دووهەزار و پەنجا و دوو بەولاوە
هەموو ئێوارانێک
لە ژێر سێبەری ئەو تابلۆیە شینە دادەنیشی
کە شەقامێکە و بەناوی من کراوە.


(۲)
هەزاران جار لە خودا پاڕامەوە
دەستم پێت بگات
دەستم پێت نەگەیشت
منداڵانە گۆتم: خودایه
ئەو چاکەیەم لەگەڵ بکە
خێرت دەگات.


(۳)
بەبێ تو
تاقەتی خواردنەوەی
یەک پەرداخ ئاویشم نییە
ئەدی ئەو هەموو ڕۆژە دوورییە
چۆن بەسەر ببەم؟!


(۴)
ئێستا لە هەموو کات زیاتر خۆشمدەوێی...
ئەوە قسەی هەموو کاتمە.


(۵)
گوتویانە: "چەپڵە بە یەک دەست لێ نادرێت"
ئەدی ئەو تاکە دڵەی من
ئەو هەموو شین و ڕۆڕۆیەی لە چییە؟!


(۶)
ناوی مردوویەکی تازەم دەوێ
لە گۆڕستانی کەسنەزان بینێژن
تەسبیحێکی قەزوان و بەرماڵێک و
کاسێتێکی وەلید ئیبراهیمی‌دەدەمێ بۆ بابمی‌ببات.


(۷)
دایکم کەوایەکی ڕەشی هەبوو
فرۆشتی بە کابۆیەکی شینی دا بۆ براکەم
باوکم کەڵەبابێکی دەنگ گەورەی هەبوو
فرۆشتی بە قوتوویەک شیری دا بۆ براکەم
ڕەشی دایکمم خۆشتر دەویست لە ئاسمانی شینی براکەم
دەنگی گڕی کەڵەبابی باوکمم پێ خۆشتربوو
لە گریانی برسیەتی براکەم


(۸)
لەپاش تو، وەمدەزانی
ئیدی لەسەر شەقامەکان کەس بە دەمی‌پێکەنینەوە نابینم
جارێکی تر کەس نوکتە ناگێڕێتەوە
چیتر سبەینان
خەڵک گوێ لە فەیرۆز ناگرێ
پێم وابوو نەمانت کارەساتێکی سروشتییە
پێویستی بەوە هەیە خەڵک دەست بە پێکەنینەوە بگرن
نەوەک نەمینێ
مردنت دزێک بوو
هەرچی خۆشی هەبوو لێی بردم
جاری وا هەبووە ویستوومە پێبکەنم
زەردەخەنەیەکی تۆم بیرهاتۆتەوە، گریاوم
وەکو بابم کاتێک بە نیازی پێچانەوەی جگەرەیەک
کیسەی تووتنەکەی دەردەهێنا
کەچی بەتاڵ بووە و کیسەکەی پێچاوەتەوە
ڕەنگە ڕۆژێک لە پەنایەک ڕێکەوتی زەردەخەنەیەک بکەم
وەکو ئەوەی تۆ ڕێکەوتی ئەو پارانەت دەکرد
کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە پەنای لێفەکان دەتشاردنەوە.


(۹)
بابم هەرچی گۆتبی ڕاستە
بەڵام من پتر خۆشم دەوێی، نەوەک بابم
ئەتوش لەبیرت چووبی ئەمن لەبیری ناکەم
یەکەم ڕۆژ که چوومە مەکتەب، تێر لۆم گریای
وەتدەزانی یەکەم ڕۆژی سەربازیمە
گوێم لێبوو سێ جار لەبەرخۆتەوە گوتت
ڕەبی داکت بمری.
کچێ ئەتو مەمرە با من بمرم
بەجێم مەهێڵە لەو دونیا ڕەشەی
وەک لەچکەکەت ڕەشە و بۆنی میهرەبانی وەک ئەو لێنایێ
تخوا با خەمی‌تو هەر ئەوەندە بی
کە ئەمن فێرە پیتی (د) نابم
با خەمت هەر ئەوەندە بی جەمەدانیەکەی بابمت نەشوشتیە
ئەمن شارەزای دڵی تومە
کە دەرەقەتی خەمی‌ئەو سەردەمە نایێ.
بە منداڵی تەماشای هێڵکارییەکانی دڵتم دەکرد
وەمدەزانی خراپبوونی دڵت هی ئەوەیە کە ئەو هێڵانە خواروخێچن
زۆرجار دەمگوت چەند باش دەبوو گەر دڵی دایکم ڕاست و ڕاست لێیدابوایە
ئۆدێ، بریا هێڵکاری دڵت وەکو ئەو دونیایە خواروخێچ دەبوو
نەوەک ڕاست و ڕاست وەک بەڵێنەکانت.


(۱۰)
له چایخانەیەک دانیشتبووم
گوێم لە گۆرانی بێزاریە بێزاریەی ئەردەلان بەکر گرتبوو
بە شاگردەکەم گوت:
پارچە کاغەزێکم بۆ بێنە
بۆتم نووسی:
وەکو داوی نێوان مۆمێک بوویتە دەمار،
لە ناخمدای و
هێواش هێواش دەمسووتێنی.


(۱۱)
لام سەیربوو جاران دەیانگوت
ژنی ئەو ماڵە مەگیرانی بە سووتووی جگەرە دەکات
هەیە ئێستا لەو کاتە
هەموو ئارەزووی قاپێک شێلمە
پیاو هەندێک جار یەک جگەرە بە ملیۆنێک دەکڕێ
هەزاران گەنجی پەنابەر ئێستا خەون بە لەچکی دایکیانەوە دەبینن
ئەمن چم دەوێ ئێستا؟
بابم پێم بڵێ: وەرە پشتم بخورێنە.


(۱۲)
لە بیرتە؟
هەموو جار کە دەربڕینەکم درێژ دەکردەوە
پێت دەگۆتم: دەرێی قەیسەری چەند بە پێچ و پەنای.
قسەی توە، قەیسەری دەمارە، پڕە لە ئاڵۆزی، بەس لە کۆتاییدا هەر دێتەوە ناو دڵ.


(۱۳)
چاوەڕێتم
دیسان نایەی
نینۆکەکانم بە ددانم دەقرتێنم
لە کورتە نامەیەک بۆت دەنووسم:
هەمیشە وەک دوێنێی قەت نایەی
دە ڕۆژێک ببە سبەی و وەرە.


(۱۴)
هەر شیعرێکی من بخوێنیتەوە
چەندین فاریزە دەبینی،
دەستی سڵاویان بۆ یەکەم پیتی ناوت بەرز کردۆتەوە
خاڵێک دەبینی بۆ کۆتا پیتت دەمی‌داخستوە.
لە ژیانی مندا پارچە زێڕێکی
سەد شوختی خەم بەرتکەوێ
سەد ساڵ بەندی نێو دەستێک بی و
لە دەلاقەیەک بکەوی
بە یەک بینین
دەتتوێنمەوە و هەمان جوانیت لێ دروست دەکەم.


(۱۵)
دانه دانه تاڵی سپی
لە ناو پرچە ڕەشەکەت دەبینم
وەکو ئەوە وایە
لەسەر جادەیەکی قیڕ
هێڵە سپییە پچڕ پچڕەکان ببینم
پیر مەبە
ئەگینا ئەو تاڵە سپییانە
ڕێگای ژیانم دەگۆڕن و من وەردەگەڕێم.


(۱۶)
مادام هەر دەڕۆى
چاکەیەکم لەگەڵ بکه
قسەیەکى ڕەق بنێ به دڵمەوه و
ورد و خاشى بکه
وەکو سەربازێکی برینداری بەجێماو
بەو ئازارەوه بەجێم مەهێڵه
دەى...
ڕەحمم پێ مەکه
بڵێ له ژیانم تۆم خۆشنەویستووه.


(۱۷)
ده‌زانم هه‌تاسه‌ر به‌شم ناکا
چه‌ند خراپه‌!
چه‌ند زوو ده‌شکێ!
هه‌ر ده‌ڵێی ده‌ستی دووه‌ ئه‌و دڵه‌ی من
به‌رگه‌ی هیچ ناگرێ.


(۱۸)
غه‌ریبیتان ده‌که‌م
ته‌واف کردنه‌کانی چوارده‌وری قه‌رات
غه‌ریبیتان ده‌که‌م
پیاسه‌ پڕ زه‌وقه‌کانی
کۆڵانه‌ بۆن په‌نیر و ژاژییه‌که‌ی قه‌یسه‌ری
غه‌ریبیتان ده‌که‌م
له‌بۆتان شێتم
فڕکردنی فنجانێک ئاوی شێڵغه‌م
له‌ ده‌لالخانه‌ی نه‌مر
وه‌خته‌ شێت بم له‌بۆتان
براده‌ره‌ دڵ ته‌ڕه‌کانی ته‌یراوه‌
به‌یانیت باش هه‌ولێر
به‌یانییه‌ پڕ تاسه‌کانی ئێستات باش
به‌یانییه‌ بێ گه‌نجه‌ دڵگه‌رمه‌ گیرفان سارده‌کانت باش
به‌یانیت باش
ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی له‌ناومدایت و له‌ناوت دانیم
به‌یانی مناره‌ بەژن زراڤەکەت باش
به‌یانی شێخه‌ڵڵای گەرم و گوڕت باش
به‌یانی کورانه‌ بێ گه‌نجه‌ یاخییه‌کانیت باش
به‌یانیت باش هه‌ولێر
به‌یانی خانه‌قای پڕ ده‌نگی تێکدانی چایه‌ گه‌رمه‌کانی جاران و
گه‌ڕه‌کی پشیلانی ئێستات باش
ئه‌گه‌ر منت بیرماوە
به‌یانیت باش هه‌ولێره‌که‌م.

گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

برچسب ها ڕیبوار تەها,
بازدید : 30
چهارشنبه 9 بهمن 1403 زمان : 23:23
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

زنده‌یاد " محمد حقوقی"، شاعر و منتقد ادبی نامدار ایرانی، در ۱۳ اردیبهشت سال ۱۳۱۶ خورشیدی در اصفهان دیده به جهان گشود.

زنده‌یاد " محمد حقوقی"، شاعر و منتقد ادبی نامدار ایرانی، در ۱۳ اردیبهشت سال ۱۳۱۶ خورشیدی در اصفهان دیده به جهان گشود.
وی که فعالیت ادبی خود را از سال ۱۳۴۰ آغاز کرد، و یکی از شناخته‌شده‌ترین شاعران و منتقدان معاصر ایران به شمار می‌رود.
این شاعر و منتقد ادبی از اوایل دهه‌ چهل خورشیدی، به همراه شماری از روشنفکران، مترجمان، نویسندگان و شاعران اصفهان، نقشی مهمی‌در انتشار مجله «جُنگ اصفهان» داشت.
کتاب «شعر نو از آغاز تا امروز» یکی از مهم‌ترین و شناخته‌شده‌ترین آثار محمد حقوقی، تا سال‌ها به‌عنوان تنها آنتولوژی معتبر شعر نو شناخته می‌شد.
این کتاب نخستین بار در دهه چهل خورشیدی منتشر شد، اما بعدها با تجدید نظر در دو مجلد مفصل انتشار یافت و شعر دهه‌های ۵۰ و ۶۰ را نیز در بر می‌گرفت.
سه مقاله ماندگار به نام‌های «کی مرده، کی بجاست؟»، «از سرچشمه تا مصب» و «از نشان دادن تا شعر» در دهه چهل از او به چاپ رسیدند که نقشی ماندگار در ادبیات ایران ایفا کردند.
محمد حقوقیدوشنبه ۸ تیرماه ۱۳۸۸ در زادگاه خود اصفهان در سن ۷۲ سالگی، درگذشت.


◇ ︎کتاب‌شناسی:
محمد حقوقیاز سال ۱۳۴۸ تا ۱۳۸۰ نزدیک ۳۰ جلد کتاب شعر و نقد شعر منتشر کرد:
- زوایا و مدارات
- فصل‌های زمستانی
- شرقی‌ها
- گریزهای ناگزیر
- با شب، با زخم، با گرگ
- خروس هزار بال
- شب ناشب
- دالان‌های بلند عصر
- از هکر نست نقره و خاکستر
- سبدها
- از دل تا دلتا
- گیلاس‌ها و گنجشک‌ها
- اندوه‌ یادها
از حقوقی پنج جلد کتاب نیز با عنوان «شعر زمان ما» به ترتیب درباره‌ی شعرهای «احمد شاملو»، «مهدی اخوان ثالث»، «سهراب سپهری»، «فروغ فرخزاد» و «نیما یوشیج» به چاپ رسیده است.


◇ نمونه‌ی شعر:
(۱)
زیباست با کلام قدیمی
باز از تو عاشقانه سخن گفتن
بردار شانه را؛
انبوه گیسوان نسیمی
از شانه‌ها به عشوه
بیاویز و باز کن.
بردار شانه را؛
بشکن شکنج طره،
هوا ایستاده است.
بپراکنش
بیاکنش از نافه
ناز کن،
رودابه نوازش دل، گیسوان رها
زیباست با کلام قدیمی
باز از تو عاشقانه سخن گفتن،
بردار شانه را…


(۲)
و تنها یک واژه بر پشت او نشست
که بال‌هاش به دُور افتاد
در هوای آبی،
با چرخی چند در آسمان‌های کوتاه
تا فرود
بر گلبرگ خواب بستر آب
پایان انتظار.
و نیمکت جو کنار شاعر
آغاز شعر با واژه‌ی سنجاقک
انبوه ناپیدای مدادهای رنگی
و انبوه مدادهای رنگی که بر بالای کاغذ سفید
خواهد درخشید…


(۳)
دلارام! آرام دل!
همین کلمات جادو در گیسوان جاری توست
جز همین کلاله
دل آتش‌فشان را سرپوش مباد
که آتش‌فشان دماوند، همان کلاه برف اوست
نه…!
واژه‌های جا مانده در دامنه را نگران نباش
که بادهای موافق هنوز نوزیده‌اند
با این همه زودا که با یاد تو
هجوم کلمات مشتاق را
بر بام خواهم ایستاد
که همیشه بادها
پرچم افراشته را با شوق در میان می‌گیرند.


(۴)
درست از روی خرده شیشه‌های شب شکسته
در پگاه انزلی
کلمات آبی، کلمات سپید
دریای زبان
زبان دریا را برداشتیم
و آرام به راه افتادیم
آنقدر آرام
که در منجیل نیز بادی نمی‌وزید
و سرانجام که پیچ واپسین را
به شتاب از بستر خاکستر گذشتیم
تا دره‌ی دارآباد
گاهواره‌ی هوا
و گیلاس‌های ما
که گنجشک‌ها را به آواز می‌خواند.


(۵)
و من هنوز در مهتابی می‌گریستم
با شراب پرتقالی
بر نهالی‌تر
که روزگار نگاه به نهال‌ها گذشته بود
و همچنان با رودهای دنیا می‌گشتم
از رودساران آمازون تا درخت‌زاران خلخال
و ماهتاب
که آرام آرام از تورهای مه می‌گذشت
و پریان جنگل را در آیینه‌ی برهنه می‌تاباند
تا آنگاه که مورمور نسیم ترم از خود پراند
بیدار در صدای بالای درخت و دریا
و رپ رپ دور موج و ساحل
و گپ گپ نزدیک پروانه و میترا
میترا و آناهیتا، آناهتیا و اهورا
و من و عطا
که با شراب پرتقالی و لبخند گاه‌گاهی
ماهی می‌خوردیم.


(۶)
میان امشب و فرداست
ساعتی دیگر
که سایه‌ی او
پنجره‌ی کوچک سپیده دمان را آفتاب می‌کند
شادا که پگاه‌گاه
خانه
باغ آلبالوست
گل‌های آتشی که زمستان را آب می‌کند
پیشواز گنجشک‌ها را
برخیز و از پنجره خم شو
پس شکیبا باش شاعر عاشق
که زودش خواهی دید
و در آن دوردست
مرگ پیر را نیز
که به دنبال پاییز می‌گردد
زیبا باش عاشق شاعر
که از واپسین بیابان
تا آخرین خیابان
زندگی جوان توست
که می‌آید
با گیلاس‌ها و گنجشک‌ها.


(۸)
منظومه،
هم چنان ماهی یک بار
دور می‌زد
می‌گشت
شب ژرف بود و ما
در ژرف چاه بودیم
و از ژرف چاه
گاهی در آب، گاهی در آتش می‌تافتیم
با واژه‌های افشان در چاه
از حرف‌های هوشنگ
یا نوک کلک من،
آه!
یا حمید یا سپانلو یا سیمین،
چرخ ستاره‌ها را می‌دیدیم
و نیز می‌شنیدیم از آن ماه
که همواره با نگاهش
در راز، در سخن بود
و در دور واژه‌ها
هر جا که جای مکثی داشت پلک می‌زد؛
هیچ‌گاه واژه‌ایش بر لب نمی‌گذشت
مگر گاهی
مثل آن گاه کز منظومه‌ای سخن می‌گفتم
من که نمی‌دانستم در کدام کیهان است
و آن ماه می‌تابید و می‌گفت:
فردا پگاه نگاه خواهم کرد
تا فردا پگاه
کز پشت میز میز هلالیش
کیهان به کیهان، شماره به شماره،
می‌گشت تا ماه دیگر
کان ماه بی‌سخن باز پلک می‌زد
و واژه‌های افشان
در شعر ما چهار تن
از چاه، از من
یا از حمید یا سپانلو یا سیمین،
و ماه‌های دورترین نیز
از نامدار نومید امید می‌تراوید
امید
کز سی ماه پیش با خروج از منظومه رفته بود
و در طوس خفته بود
و دیگر
تنها با تصویر خود که به صندلی خالیش می‌تابید،
هر ماه در جمع ما به خاطره شرکت می‌کرد
وان ماه هم
ماهی که با نگاه سخن می‌گفت هم چنان
و می‌گفت
منظومه مرا که کیهان به کیهان هر روز در جستجوش بود
در وادی هنوز خواهد یافت
بی این که ما بدانیم
ماه دیگر در ژرف چاه خواهد خوابید
و باز
بر میزبان تاریک به طرف چاه خواهد تابید
او آن منیژه یا ثریا
آن راز و ما
بدر تمام را
بر صدر کلام
همتاب ماه
خواهم دید
و قدر کلام را خواهیم دانست
و با شیده و شراره که آن‌ها نیز با نگاه سخن می‌گویند
با کلام سخن خواهیم گفت؛
در منظومه‌ای که ماهی یک بار
بر قرار خواهد بود
و همچنان بر مدار خواهد گردید.


گردآوری و نگارش:
#زانا_کوردستانی

سرچشمه‌ها
www.poempersian.ir
www.m-bibak.blogfa.com
www.bukharamag.com/1387.03.751.html
www.radiofarda.com/amp/f35_Hoghughi/1772596.html
www.ion.ir/news/354632/?amp
www.iranketab.ir/profile/12935-mohammad-hoqouqi

بازدید : 27
چهارشنبه 9 بهمن 1403 زمان : 18:21
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

ماموستا " سەلام محەمەدئەمین"، شاعیری ناسراوی دوورە وڵات لە ۲۱ تەمموزی ۱۹۵۴ زایەنی، لە شاری کەرکووکی دڵی کوردستان لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شاری کەرکووک تەواو کردووە.

ماموستا " سەلام محەمەدئەمین"، شاعیری ناسراوی دوورە وڵات لە ۲۱ تەمموزی ۱۹۵۴ زایەنی، لە شاری کەرکووکی دڵی کوردستان لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شاری کەرکووک تەواو کردووە.
لە ساڵی ۱۹۷۸ دا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
مامۆستا سەلامی‌شاعیر، یەکێکە لەو چەند شاعیرەی لە سەرەتای ساڵانی حەفتادا گۆڕانکارییەکی تازەیان هێنایە ناو شیعری کوردییەوە.
شاعیر لەساڵی ۱۹۹۱ـەوە لە شاڕی واستیراسی وڵاتی سوید و نیشتەجێیە.

(۱)
من دڵم پێوە نەماوە
دڵم پارچە پارچە بووە
پارچەیەکی لە ناوەڕاستی حەفتاکان
هەرەسی هێنا شەهید بوو
...
پارچەیەکی لە هەڵەبجه بە بۆن کەوت و
بردیان بۆ خەستەخانەکانی ئێران
تا ئێستا نە خاچی سوور و
نە سەرۆکایەتی هەرێم
هیچ هەواڵێکی نازانن
...
پارچەیەکی لە بیابانی عەرعەردا
زیندەبەچاڵ کرا و هەرگیز
تەرمەکەی نادۆزرێتەوە
...
پارچەیەکی
ژنێک هەر بە گەنجی کوشتی
...
پارچەیەکی ژنێکی دی
بە ناز و فیزەوە بردی
...
پارچەیەکی لێ ماوەتەوە دڵی من
نەبادا ئەویش بفەوتێ
ژنەکەم خەریکە بیکات بە ئینجانە
بۆ گوڵە سوور سوورەکانی!


(۲)
[پڕشنگ]
ئەی پڕشنگی بچکۆلانە مەگری مەگری
خۆ ئەزانم گریان ئازاری مرۆڤه
گریان تووانەوەی کەونه
گریان تەقینەوەی زامە، بەڵام مەگری
کە تۆ ئەگریت: ئاسمان ئەگری، زەوی ئەگری
رووبار، دەریا، شاخ، گەردەلوول هەموو ئەگرین
شیعر، گەڵا، باران، شەفەق هەموو ئەگرین
کە تۆ ئەگریت ژیان سەما بۆ مەرگ ئەکات
مەرگیش سەما بۆ ژین ئەکات
ـ ئاخر دایکم کەی دێتەوە؟
ـ هەر دێتەوە...
ـ کەی؟ کەی؟
ـ لە جەژندا
جەژن‌هات و نەهاتەوە
هۆ ( پشە ) گیان
لە شەوانا دایکت ئەستێرەی سیوەیله
بە هەناسەی ئاگراوی پرچی رەشت شانە ئەکات
کە ئەخەویت پەنجەکانی
لای لایە بۆ ئاهو تاسەی شەوانی بێ نازیت ئەکەن
ماچەکانی وەکو رەوە کۆتری شین
بە سەر سووڕمەی زەردەوەبووی گۆناتەوە ئەنیشنەوە
ـ هۆ دایە گیان
لە ناو تۆڕی زەردەپەڕا گشت ئێوارەیەک ئەتبینم
خامۆش و بێدەنگ و ماتی
ئەگەر لە پایزی خەمگین پایزتر نیت بۆ نەهاتی
جەژن‌هات و تۆ نەهاتی
بۆ نازانی من چاوەڕێم
بۆ نازانی لە دەموچاوی پڕ سۆزی گشت دایکێکدا
بۆت ئەگەڕێم
بۆ نازانی مناڵان پێم ئەڵێن ( هەتیو )
ـ رۆڵە دایکی گشت منداڵێک دایکی تۆشه
ـ نا نا بۆنی هەناسەت ئەناسم
ئەگەر نەیەی چاوەڕوانیم ئەتەقێتەوە
ئەگریم و ئەگریم و ئەگریم
هەتا سروشت لە ناو دۆزەخی فرمێسکا ئەتوێتەوە
...
دایک نەهات
جەژن‌هات و جەژن رۆیی
چاوی خەواڵو تروکا
گوڵ چرۆی کرد، گوڵ هەڵوەری...
زستان
بەهار
هاوین‌هات و دایک نەهات

(۳)
وەک تریفەی
مانگەشەوێکی‌هاوینان
بە سەر روومەتی ئاوێنەی
جۆگەلەیەکی ساردەوە
جار جار لە خەودا دەتبینم
کە بەیانی چاو هەڵدێنم
تریفە و جۆگەلە دیار نین
تەنانەت خەونەکانیشیان
لە گەڵ خۆیاندا بردووە
بۆ دیوی دووەمی‌دونیا
چەندە رەقە دڵی دونیا
کە جێگای نەرمە خەونیشی تیا نەماوە


(۴)
نزیکەی چواردە ملیار ساڵە ( کات و شوێن )
پێکەوە لەدایکبوون
رەنگە دە ئەوەندەی تریش، بەردەوام بن
کەس نازانێ تەنانەت زانستیش
لە ناو ئەو هەموو ملیارەدا تەمەنی مرۆڤ
لە چرکەیەکیش کەمترە
پێش‌هاتنمان ملیارەها ساڵ خەوتبووین
دوای کۆچی ماڵئاواییشمان
دەبینەوە بە پارچەیەک لە هیچە گەورەکەی جاران
کە مەوداکەی دوور دوور و بێ کۆتاییه
ئیتر بۆچی لێم دەپرسی:
ئەرێ لە مردن ناترسی؟

(۵)
خودا هەموو شتێک دەزانێ،
دەزانێ کەی لەدایک دەبین،
کەی دەمرین و بە چی دەمرین.
خودا ژمارەی گەڵای درەختەکانی دنیا دەزانێ
ژمارەی دەنکە قومی‌بیابانەکانی جیهان دەزانێ
دەزانێ چەند ماسی لە رووبار و دەریا و ئۆقیانووسدایە
دەزانێ چەند ملیار هەسارە هەن،
چەند گەردوونی تریش هەبوون یا هەن
شارەزای بست بە بستی دیار و نادیارە
هەموو رازێک دەزانێ خودا
تاقە شتێک کە نایزانێ:
ئان و ساتی سەربەخۆیی کوردستانە !


(۷)
جارێ زووە
هێشتا کاتی ئەو کۆچە بێ سەروشوێنە
نەهاتووە
هێشتا دوو فڕم نەداوە
لەم پەرداخە کریستاڵە نیوە پڕە و
دڵم ئۆخەی نەکردووە
ئەوەتەی هەم بە بەلەمی‌تەمەنێکی
هەنجن هەنجن و سەرێکی شەکەتەوە
سیزیفانە، لە ناو ئاوی ئۆقیانووسدا
سەوڵ لێدەدەم و هێشتا
نەگەیشتووم بە کەنارێکی ئاسوودە و
نیشتیمانێکی دڵنیا
جارێ زووە
زؤر زؤر زووه
ترست نەبێ چاوی چاوم
هێشتا کاتی
ئەو کۆچە بێ سەروشوێنە نەهاتووە


(۸)
نیشتیمان سمۆرەیەکی زیتەڵەی داماوە
کەوتۆتە ناو بازنەی چڕنووکی
دڕندەی جۆراوجۆری‌هار و برسی
خەریکە تووکی پێوە نامێنی
خەریکە لە ترسا زەندەقی بچێت
خەریکە لە ماڵی خۆی بێزار بێ و
سەری بۆ ناو سکی دایکی هەڵگرێ
کە ساڵانی شؤڕش لە شاخدا
خەونی بە ئازادی و ئاسوودەییەوە دەبینی
نیشتیمان لە من غەریبترە
ئیدی چۆن لە رووم دێ بە خۆم بڵێم غەریب!!


(۹)
لەدەریای غەم
گڕی پشکۆی بیرەوەریم ئەشواتەوە
نەبزەیەکی هەتاوی بەرەبەیان
ئاوڕ لە خۆزگەی ساڵانی ئاوارەییم ئەداتەوە
وێڵ وسەرگەردانە هەستم
گیانە لەیلا
هاوڕێی ڕۆژانی هەڵبەستم
سووتام و سووتام و سووتام
کەچی هەردووکەڵی سادەی مۆمی‌چاوەکانی تۆ بووم
دەسا گیانه
دواپەرداخی ئەم زستانە بدە دەستم
چی لەو ئاوازە خۆشترە
کاتێ دەڵێم:
ئۆخەی کە ئیمشەویش مەستم.


(۱۰)
دارستانێک بەرامبەرمانە، لە ژمارە نایەت
سەعات بە سەعات
چەندان گەڵای زەردەوەبووی
لێ بەردەبێتەوە
وردە وردە چڵ و پۆپی درەختەکان
هیچیان لە بەردا نامێنێت،
رووت و قووت وەک ئادەم و حەوا
پێش ئەوەی لە بەهەشت دەربکرێن
رەنگە نەگاتە مانگێکی دیکە بەفر دایانپۆشێت
هێشتا هەندێک لە گەڵاکان هەڵنەوەریون
بە دەم باو بارانەوە
دەلەرێنەوە و دەبریسکێنەوە
هاکا ئەوانیش لە ناز و فیز بکەون و
لە ناو خەرمانە گەڵای سەر زەویدا
بێباکانە راکشێن، رەشەبایش بێباکانەتر
هەڵیان دەگرێت، بە دار و بەردیاندا دەدات
مرۆڤیش ئاوایە، بەڵام وەک حەشری گەڵاکان
هەموویان پێکەوە نامرن
لێرە و لەوێ، بە بەردەوامی
یەکێک دوا ماڵئاوایی دەکات و
لە ژێر گڵدا دەنێژرێت
زۆر نابات ئەو کرمانەی لە لاشەکەوە
پەیدا دەبن، هەر خۆیان لاشەکە دەخۆن
من ئەو جۆرە کرمە‌هار و‌هاجەم دیوە
چۆن لە درزی دارەمەیتێکەوە دەردەچوون
وەک ئەوەی قورمیش کرابن، بە پەله
لە درزێکی دیکەوە دەچوونە ژوورەوە
بەڵام خۆ مردن هەر مردنە
ئەگەر کرم بیخوات یا بسووتێنرێت
یا ببێت بە خۆراکی ماسی و نەهەنگ
ئەو مۆمەی کە دەکوژێتەوە
تەنیا و تەنیا ئەو کەسە خۆی
تاریکایی سەرتاسەریی دایدەپۆشێت و
ئیتر هەتا هەتایە چاوی بە روناکی ناکەوێت
نازانێت تام و بۆن چین!
سەر دەنێتە سەر خۆڵ و بەردی عەدەم
ئاگای لە هیچ نامێنێت
تاقە خەوێکی ئەبەدیە بێ بێداربوونەوە
جار جار، هێشتا
ئەو خەوە تاڵ و رەقەم پێ ئارامترە
لە ژیانێک بووە بە مەزادخانەی
لۆکەی هه ستى رەنگاوڕەنگ


(۱۱)
ئاوی بادەی مەحاڵم نۆش کردووە بۆیه
تا دوا چرکەی تەمەنم
شێتانە خاچی ئازاری ئینسان هەڵدەگرم
مەست مەست هەمیشە بە هیوای دیدار رێ دەکەم
هێشتا چەند قەترەیەک فرمێسکی تیا ماوە
پەرداخی ژیان


(۱۲)
[هه‌بوو نه‌بوو (ره‌شنووسى کؤن)]
دڵێکم هەبوو، جوان وەک گوڵ
پاک و ساف وەک ئاوی کانی
دایانە بەر خەنجەری تیژ
لە چوار پێنج قۆڵەوە
بە خەستی زامدار کرا دڵەکەم
خۆی ئاسایی
لە سەر کوورەی جەهەننەمی‌رۆژگار
دەسووتا و هەڵدەقرچا
چ پێویستییەکی بەم ئاگر و نوکە رمانە نەبوو
هاوار بۆ دڵە تەنیاکەم
کە بە درێژایی ژیان وەک چرای تەڵخی
ماڵە هەژارێک پرتە پرتی پێکەوتبوو
بەڵام بێ ئومێدیش نەبوو
گوێم لێبوو بەیانیان و ئێواران دەیگووت:
من لە چاوەڕوانیدام کەواتە من هەم
ئەوەی چاوەڕوان بێت
هەمیشە پڕە لە خەون و ئاواتی جۆراوجۆر
هەمیشە تامەزرۆی جامێ ئاوی ساردە
تینوویەتی بیابانی هەناوی بشکێنێت
ئای کە رەق و بێ بەزەییە دونیا
پڕە لە شووشەی شکاوی
پەنجەرەکانی ماڵی دادگا
پڕە لە نەفرەت و رشانەوەی رەش
بە بەر چاوی خۆمەوە دڵیان کوشتم
بە نهێنی لە جەنازەی دڵی خۆمدا
ئامادە بووم
هەر بە دەستی خۆمیش
لە دارستانێکی دووری لاڕێدا
قەبرێکی بچکۆلەم بۆ هەڵکەند
بە گەڵا و چیلکەدار دامپۆشی
بێجگە لە سەلام محەمەد
کەسی دی نازانێ
گؤڕی ئەو دڵە غەریبە لە کوێیە
کە بەر لە ناشتنی بە چەند چرکەیەک
بە چرپەوە وتی:
ئەگەر رۆژی حەشر هەبێت ( کە بەداخەوە نییە )، ئەوسا لەوێ
لەو رۆژەدا
راستییەکان و درۆکان
لە سەر تەنافی پردە سیراتەکەی خودا هەڵدەخەم
کز کز، بێ دڵ گەڕامەوە بۆ ماڵ
لە کتێبدا خوێندوومەتەوە
ئەوەی دڵی دەکوژرێت
مێشکی جێگای دەگرێتەوە
بەڵام من زیندانییەکم بە ژیان حوکم دراوم
دەبێ تا ئەو ساتەی روحم لە جەستەم جیادەبێتەوە
بەڵگەشم نییە کە روح هەیە یا نا
هەناسە بکێشم و خۆش یا ناخۆش، بیگوزەرێنم
رۆژێک دێت بە دیداری ئەو دڵە شەهیدە
شاد دەبمەوە
دەیخەمەوە شوێنە چۆڵەکەی خۆی
پێکەوە وەک پۆلە پەپوولە هەڵدەفڕین
وەک رەوە مامز
مەست مەست و بەختەوەر
غار غارێن دەکەین
بە ناو باخە رەنگاوڕەنگ و
بێ رەنگەکانی دوای مردن
کە ناوی لێنراوە قۆناخی ( بەرزەخ )

(۱۳)
نووسین وەک خوویەکی گەورەی
خۆش و ناخۆش
جار جار سەردانیم دەکات و
منیش لەوسەری دێمەوە:
نە بیر، نە خەیاڵ، نە زمان
نە شیعر و چیرۆک و رۆمان
فریای دەربڕین ناکەون
ئەوەی کە دەریشی دەبڕم
قەترەیەکە لە بارانە بەخوڕەکەی
شەوانی جارانی کەرکووک
چی بنووسم؟ چۆن بینووسم؟؟
بورکانێکی‌هاروهاج لە نێو دڵمدا
بەرپا دەبێت
بە چوار دەورا شەپۆل دەدات و پڕیشکی
ئاگردانی زامە نەبینراوەکانم
دەگاتە قووڵایی ئاسمان
چش با هەزار ئەوەندەی دی
چاوکراوە و شارەزا بی
هێشتا دەربڕین لە کونی
دەرزییەکی بچکۆلانە، باریکتر و تەسکترە
چۆن دەست پێبکەیت و بە چی
کۆتایی پێ بهێنیت و
لە ناخەوە بڵێی ئۆخەی؟
تازە چی دەبێ با ببێ
ئەم شەمەنەفەرە کوێرە
بە من و تۆ راناوەستێ
کافکا وتەنی ئەوەی کە دەیشینووسم
هەرگیز هەرگیز ئەوە نییە
کە خۆم دەمەوێ بینووسم
جار جار بێدەنگی خۆشتر و ئارامترە


(۱۴)
[هەبوو نەبوو]
نازانم نیگەرانییە یا جۆرێکه
لە پەشۆکان و خەمگینی
کاتێ پێکەنین و گریان بە یەکەوە
مەملەکەتی هەموو خانە و شانەکانی
هەستەکانمان جێدەهێڵن و
ئەوەندە دوور دەکەونەوە
شوێنەواریشیان دیار نییە
نە قاقای پێکەنینێکی پاک و بێگەرد
لە دڵەوە هەڵدەقوڵێ
نە هەنسکە هەنسکی گەرم
موچڕک ئاسا، کارەبایی و موگناتیسی
تەزوو به ناخى ناخماندا دەهێنێت و گریانێکی
دروست نەکراوی سروشتی
دەخوڵقێنێت
چ بارێکی ئینسانی سادە و ئاڵۆزە
کە نەتوانی پێکەنیت یا بە کوڵ بگریت
جاران ، دەک لە بەرت مرم جاران
رۆیشت و ناگەڕێتەوە
جاران بە مەستی و بەدمەستی
دەرەقەتی ئەم دڵ گوشرانە دەهاتم
دەمخواردەوە تا ئەو ساتەی
دەستم نەدەگەیشتە پێکی نیوە پڕم
لە داخی شەیتان و خودا
لە داخی مردن و ژیان
خۆم لە پەلوپۆ دەکەوتم
ئیتر نایەتەوە بیرم چۆن دەخەوتم
بەڵام دڵنیام خەوێکی موبارەک و ئاسمانی بوو
چونکە لەو جۆرە کاتەدا
خودا و شەیتان و ژیان و تەنانەت ئیزرائیلیش
هەموویان دەهاتنە خەونم
یاری چاوشارکێمان دەکرد
ئای بۆ مەستی و بادەنۆشینی پیرۆزی
جاری جاران
چۆن ئاو بە ئاگردا بکەی
ئاوا ژیلەمۆی نێو ناخی
سوورهەڵگەڕاوی هەموومان
بە دەم دووکەڵێکی تەڕی
نیوە رەش و نیوە سپی
قرچەقرچی پێدەکەوت و دەکوژایەوە
بە چزە چز دەوروبەری پڕ دەکرد لە
بۆنی شیعرە نەنووسراو و سووتاوەکان
ئێستا بادە تامی‌جارانی نەماوە
دەڵێی سیحری لێ کراوە
لە دوای یەک دوو بیرەی یەکەم
دەستم دەگرێ و
دەمبات بۆ ناو شووشەی عەدەم
لەوێش نە پێکەنین هەیە
نە گریان و فرمێسکی چاو
لە نێو ئەم شووشە گەرمەدا
هەستێکی وا دەمهەژێنێت
بیری ئاوی ناو کووپەکەی جاران دەکەم
کە بۆ خەیرات لە جادەکاندا دادەنران
ئەو ئاوە لە بادەی شووشەی
رەنگاوڕەنگ و جۆراوجۆری ئەم رۆژگارە
خۆشتر و بە نەشئەتر بوو
بیری بۆنی ئەو تەقیلە قنجەیش دەکەم
کە بە پەتێک یا زنجیرێکی شل و شاو
دەخرایە قەد کووپەکەوە
رۆژانە دەیان و سەدان تینووی رێبوار
ئاویان تیادا دەخواردەوە
ئەوسا نە کۆرۆنا هەبوو
نە نیشتیمانی فرۆشراو
نە مۆدێلی رەزا قورس و بێ ویژدانی
تازەی ئینسان
ئای بۆ جاران
ئەویشمان چوو
ئەویش بوو بە هەبوو نەبوو


(۱۵)
سادە و ساکار
وەک مناڵێک لە باخچەی ساوایانى شار
باسی سەرە پەرش و بڵاوەکەم دەکەم،
کە پارچەیەکی پەنجا ساڵ زیاترە
بیر لە ژیان و مردن دەکاتەوە و
لە جێگای خۆیدا چەقیوە،
نە دەتوانێت بۆ دوواوە بگەڕێتەوە و
لەدایک نەبێت
نە پێشدەکەوێت و رازی مردنی
پێ ئاشکرا دەکرێت
پارچەیەکی دیکەی لە ناو دەریای کتێبدا ونبووە
سەد کتێب زیاترم خستۆتە لاوە بیانخوێنمەوە
خەریکە تۆز و خۆڵیان لێدەنیشێت
پارچەیەکی ئەم سەرە نەگبەتەم
بەردەوام کەوتۆتە بەر مەرحەمەتی
نەشتەرگەری و داودەرمانی رۆژگارەوە
پارچەیەکی بووە بە تۆپی فتبۆڵێنی
کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی
پارچەیەکی دیکەی، چوار پێنج مەتری
ناو ماڵەکەی خۆی نابینێت و
هەمیشە خەریکی گەردوون و ئەو هەسارانەیه
ملیارەها ساڵ بە خێرایی تیشکی رۆژ
لێمانەوە دوورن
پارچە گەورەکەیشی کە سەربەخۆیی نیشتیمان بوو
بە هۆی شەڕەقۆچی حیزبە کەڵەگاکانەوە لەناوچوو
دەیان و سەدان پارچەی تر
وەک وردە مێروولەی شووشەیی لە ژێر پێستی جەستەمدا
جار جار دەمورووژێنن و
جار جاریش ئاگردانەکانی ناخم دەگەشێننەوە
چەندە گەورەیە سەری من
بەرگەی ژانی رەنگاوڕەنگی گرتووە و
هێشتا پێم دەڵێ:
تا لە پێ نەکەوتووی بڕۆ
هەموو شتە ناشیرینەکان و
کەسە ناشیرینەکان و
رووداوە ناشیرینەکان بە گژوگیای سەوزی
لەبیرچوونەوە داپۆشە
رەنگە رۆژێک بێت گوڵی جوان بگرن
تا لە پێ نەکەوتووی وردتر و قووڵتر
باوەش بۆ سروشت بگرەوە
کە رۆژێک لە رۆژان شاهەنشای سەر زەوی بوو


(۱۶)
پەلەم نییە ئەی خودا جوانەکەم هەرگیز
پەلەم نییە
بێگومان تۆیش
بە درێژایی بوونی مێژووی ئەبەدییەت
کە نە سەرەتاکەی دیارە نە کۆتایی
پەلەت نەبووە و نیتە و ناتبێ
تۆ هەزاران ملیار ساڵ و
چرکەیەکت بە لاوە وەکو یەک وایە
منیش لەوسەری دێمەوە
ژیان سەرنجم راناکێشێت
هەر هەمووی پووش و پەڵاشە
هەموومان بۆنی ئەو پووش و پەڵاشەمان
لێ نیشتووە
بەڵام کەسمان
بە تایبەتی من، کە سنگم
کەوتۆتە بەر بۆردومانی شێرپەنجەی‌هار
پەلەم نییە
ئەگەر چرکەیەک بە ساڵێک بجوڵێتەوە
پەلەم نییە و پەلە ناکەم
من دڵنیام ئەوەندە دڵڕەقە ژیان
هێشتا ئاسن نەرمترە
بەڵام تۆ خۆت هەر خۆت و بەس
لە زمانی چرپە چرپی بەیانیان و
گرمە گرمی‌هەوری ئێواران تێدەگەیت
خۆ تۆ نە ئێستا نە دوێنێ و نە سبەینێ
پەلەت نەبووە و نیتە و ناتبێ
ئیتر کات تەنیا بۆ من و ئینسانە مەییوەکانە
کە ساڵ لە دوای ساڵ هەموومان
بووین بە شاخی سەهۆڵبەندان
بۆیە هەرگیز پەلەم نییە جارێ بمرم
بەڵکو پەلەمە خوداکەم
لە پڕێکدا ئەم بەستەڵەکی تەمەنە
بتوێتەوە و کڵپە بدەم و گڕ بگرم.


(۱۷)
کەسمان بە ئارەزووی خۆمان نەهاتووین و هەموومان نوتفەی شەهوەتی،
شەویک لە شەوان، یا رۆژێک لە رۆژان، یا ساتێک لە ساتە گەرم و تامەزرۆ شاراوەکانی غەریزەی جوتبوونی باوکان و دایکانین،
ئێمە کە لە دایک دەبین
لە کۆیلەیەکی ئاسایی کۆیلەترین
بێ بەرین لە هەموو مافێکی هەڵبژاردن بۆ نموونە: مافی زمان، نەتەوە، ئایین، نیشتیمان، جۆری روخسارمان، رەنگی چاومان، باڵامان، تەنانەت ئاستی زیرەکی و تێگەیشتن و دەنگ و چوزانم... زۆر زۆر شتی تر
وەک پارچە کوتاڵێکی هەرزان یا گرانبەها
وەک کەسێکی جوان یا ناشیرین
وەک سەربازێک، هەر یەکە و بە چەکێکەوە
فڕێمان دەدەنە مەیدانی شەڕەوە
کەسیشمان بە ئارەزووی خۆمان
مەیدانی شەڕ جێناهێڵین
یا دەکوژرێین یا دەکوژین یا... یا...
ژیان هەرچەندە، دیوێکی سەهۆڵبەندان و
دیوەکەی تری سەراب و بیابانە
بەشی خۆی ئێجگار منجڕ و
رەنگاوڕەنگ و بەتەماحە
بۆیە کەسمان بە تەواوی لە دڵەوە
تێرنابین و ناکشێینەوە و ناڵێین بە زیاد بێت!
تا دیسان لە پڕێکدا بێ ویستی خۆمان
نازانین چۆن؟ بۆچی؟ کەی؟ یا لە کوێ؟
ئەم کورتەچیرۆکەی تەمەن کۆتایی دێ!


(۱۸)
[سیمفۆنیای هەنسکی بوون]
ئەمە نە شیعرە، نە پەخشانە نە کورتە چیرۆکە
بە ئارەزووی خۆت ناوێکی بۆ هەڵبژێرە
حەز دەکەی ناوی بنێ پێکەنینی گریان
یا گریانی پێکەنین
یا رەنگە تاڵەموویەکی سپی بێت
لە نێوان پێکەنین و گریاندا
یا شیوەنی گریان
کە لە فەرهەنگە داتاشراوەکاندا رەگی زمانەوانی نییە
یەکێکە لە نهێنیەکانی دڵە نەبینراوەکەم
وەک بەلەمێکی سوور
بە ناو خوێنی دەمارەکانمدا دەخولێتەوە
بە هەنسکە هەنسک دەست پێدەکات و
بە گریانێکی غەریب کۆتایی دێت
قوڵپەقوڵپ ناخم داگیردەکات
حەز دەکەم بە ئاشکرا بە بەر چاوی خەڵکەوە بگریم
تێر تێر بگریم
بۆچی؟ نازانم
تەنیا ئەوەندە دەزانم بارێکی مرۆڤانەی
تەواو پاک و خاوێنە و پەیوەندی بە موزیکەوە هەیە
لە دەرەوەی کات و شوێندا
کە‌هات ناگەڕێتەوە
هەنسکەکانیش قووت بدەم دەمم پڕ دەبێت
لە بای تاڵ
تا تاوێک نەگریم دڵەکەم دانامڕکێت و
هەنسکی خنکاو زیڕەم لێ هەڵدەستێنێت
توانایەکی لەرادەبەدەر بەکار دەهێنم پێمەوە دیار نەبێت و
خەڵکی بە شێتم تێنەگەن، بەڵام
دەزانم کە‌هات گەڕانەوەی بۆ نییە
بۆ جێگایەکی چۆڵ دەگەڕێم
تا هەردوو چاوم پڕ دەبن لە ئاو
بۆ کێ دەگریم؟ بۆچی دەگریم نازانم
لە زمانی ئەم هەنسکە خەمگین و شادمانە تێناگەم
جار هەیە لە ساڵێکدا یەک دوو جار
لە پڕێکدا گەمارۆم دەدات
یا رێکەوتووە مانگانە سەردانی کردووم
لەم هەستە نامۆیە تێناگەم
بەڵام دەزانم پەیوەندی بە موزیکەوە هەیە
بە بێ گوێدانە ئەوەی موزیکی کوردیە
یا ژێی کەمانی هەندەرانە
بە دەم گۆرانی و ئاوازی نزیک لە روحم
یا رووت رووت تەنیا موزیک و بەس، هیچی لەبەردا نییە
ئەگەر رۆژێک بتوانم ئەو هەستە
دەستەمۆ بکەم و بیکەم بە شیعر
ناوی دەنێم: سیمفۆنیای هەنسکی بوون.


(۱۹)
لەم دوو ساڵەی دوواییدا
زیاتر لە جارێک و دووان
تەواو تەواو لە مردن نزیک کەوتوومەتەوە
چیدی لە کەس ناپرسم: پەرجوو یانی چی؟
بە چاوی خۆم بینیم، کۆمەڵێک هۆ
بە رێکەوت، تەنها رێکەوت و بەس
نەک پلان و نەخشەکێشان، دەردەکەون و
بارێکی غەریب و سەرسووڕێنەر دەخوڵقێنن
وا بۆ حەفتا ساڵ دەچێت‌هاتوومە ژیانەوە
ئەگەر بیشمردمایە ئەوەی دیم و نەمدیت
هەر ئەوەیە،
خۆر هیچی تازەی پێ نەماوە نیشانمانی بدات
بێجگە لە دووبارەبوونەوە و هەزاربارەبوونەوە
چونکە کەسیش مردنی بە چاوی خۆی نەدیوە
ئەگەر سەرانسەری تەمەنی لە زینداندا
بەسەر بەرێت، هێشتا هەر ژیان خۆشترە
هەموو ئەوانەی کە لە پێناوی خاکدا
شەهید بوون وەک شەهیدەکانی الطاهر وطار
بگەڕێنەوە و چاویان بەو هەموو دڕک و داڵە بکەوێت
کە بە خوێنی ئەوان ئاودران و شین بوون
ئەمجارەیان رێگای شەهیدبوون ناگرنە بەر
تەنانەت هەموو ئەوانەی بە دەستی خۆیان
کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
ئەوانیش لە جیاتی خۆکوشتن
رێگایەکی دیکەیان هەڵدەبژارد
نزیکەی حەفتا ساڵی تەمەنی رابردووم،
یا بابردووم
وەک حەفتا دەقیقە و کەمتریش دێنە بەرچاوم
لەو ساتە خەمناک و ناخۆشانەدا
بیر لە هەموو شتێک دەکەمەوە هەروەها هیچیش
دەمهێنا و دەمبرد
وەسیەتنامەی چی و پرسەی چی؟
چما هێندە فیلمێکی خۆشبوو
بە ئاهەنگ و شیوەن کۆتایی پێ بهێنرێت
یا وەک شێرکۆ بێکەس داوا بکەم
لە گەورەترین پارکی جیهاندا بنێژرێم؟
خۆی ئەم ژیانە ژانەسەرە
لە ژوورێکی تەنگەبەریش بچووکترە
دوو دەرگای هەبێت
لەمیانەوە بە دەم گریانەوە دەچینە ژوورەوە
لەوەکەی تریشیان هەر یەکێک و
بە شێوەیەکی تایبەت بە خۆیەوە ئاوا دەبێت
ئەگەر من بە ئارەزووی خۆم بایە
حەزم دەکرد لاشەکەم بدرێت بە ناسا
بەڵکو رۆژێک دەیخەنە ساروخێکەوە و
بۆ یەکێک لەو ملیارەها چاڵە رەشانەی گەردوون
رەوانەیان دەکرد و دەبوو بە پارچەیەکی راستەقینە
لە نەبوون
هەتا هەتایە پەیوەندی بەو زەمینەوە نەدەما
شەو و رۆژ لە ناو گوناهی خوێناویدا
نوقم بووە
خۆی هیچ، دوور بێت یا نزیک هەر هیچە
بەڵام من ئەو جۆرە نەبوونەم
پێ باشتر و خۆشترە
لە بوونێک دەق وەکو گوێزی پووک وایە.


(۲۰)
هێشتا منداڵ بووم کە تۆم ناسی و خۆشم ویستی
دەیانگوت ماڵت لە ئاسمانە بۆیە هەمیشە تا درەنگانێ
تەماشای ئەستێرە دوورە بێ ژمارەکانم دەکرد
چاوەڕێ بووم لە پڕێکدا دەرکەویت
بێجگە لە سەرت جەستەتم
وەک جەستەی بنیادەمێک دەبینی
کە جلی ئاورێشمینی سپی و
تریفەییت پۆشیبوو
نە‌هاتیت و نە دەرکەوتیت
تا گەورەتر دەبووم خولیای ناسینی تۆیش
فراوانتر دەبوو
شاران و وڵاتان گەڕام بە دیدارت شاد نەبووم
باوکم دەیگوت : ئەگەر بە وردی قورئان بخوێنیتەوە
لەوێ شارەزای دەبیت و بە چاوی روح دەیبینیت
رەنگە دە جاران قورئانم خەتم کردبێت
وەک دەڕراخەکانی سەردەمی‌پێغەمبەر
چەند سوورەتێکی درێژم بە تەواوی ئەزبەر بوو
بەڵام تۆ هەر نەهاتیت و هەر دەرنەکەوتیت
پرسیارەکان زۆرتر دەبوون
وەڵامەکانیش کەمتر و کەمتر و کەمتر
وام لێهاتووە جار جار
لە دارستانێکی چۆڵ و چڕ و سامناکدا
بە تەواوی هێزەوە بانگت دەکەم:
لە کوێی ئەی خودا جوانەکەم تۆ لە کوێی؟
تەنیا گوێم لە دەنگدانەوەی خۆمە:
لە کوێی ئەی خودا جوانەکەم تۆ لە کوێی؟
چۆلەکەیک لەولاوە دەجریوێنێ
با ورشەی دێ و رەوە قاز و قوڵینگێک
بە نەزمێکی جوان و دڵگیر بەرەو باکور کۆچ دەکەن
من نە لە زمانی با و نە لە جریوەی چۆلەکە تێدەگەم
نە وەک حەزرەتی سڵێمان راز و نیازی
قاز و قوڵینگان دەخوێنمەوە!
من هیچ نازانم و سەرم لە هیچ دەرناچێ
تەنانەت توانای دوو دێڕە شیعریشم نەماوە
بیانکەم بە گوڵ و بیاندەم لە یەخەی یار
تۆ لە کوێی ئەی خودا جوانەکەم؟


گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

برچسب ها سەلام محەمەد,
بازدید : 21
چهارشنبه 9 بهمن 1403 زمان : 16:22
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

علامه‌ی روان‌شاد، "محمد حسین جلیلی کرکوکی زنگنه" شاعر، نویسنده، مترجم و تاریخ‌دان ایرانی در سال ۱۲۹۷ خورشیدی، در خانواده‌ای سرشناس در کرمانشاه به دنیا آمد.

علامه‌ی روان‌شاد، "محمد حسین جلیلی کرکوکی زنگنه" شاعر، نویسنده، مترجم و تاریخ‌دان ایرانی در سال ۱۲۹۷ خورشیدی، در خانواده‌ای سرشناس در کرمانشاه به دنیا آمد. او پسر آقا "شیخ‌هادی جلیلی" بود. مادرش "بهجت الملوک" معروف به "افتخار الدوله" دختر "حسین قلی میرزا" نوه‌ی "صارم الدوله" و نبیره‌ی "امام قلی میرزا عماد الدوله دولتشاهی" حاکم کرمانشاه بود.
بعد از اتمام تحصیلات در مدرسه شاهپور در سال ۱۳۱۸، به تهران رفت و در مدرسه‌ی دارالفنون مشغول به تحصیل شد. در رشته علوم معقول موفق به گرفتن مدرک لیسانس گردید. در تهران با شاعران بزرگی همچون نایینی، همایی و فیروزکوهی آشنا شد.
بعد از مراجعت به کرمانشاه به استخدام بانک ملی درآمد، اما چون با روحیه‌ی حساسش سازگاری نداشت، در سال ۱۳۳۳، از آن شغل استعفا داد و دبیر آموزش و پرورش شد.
وی ابتدا با تخلص "جلیلی" شعر می‌سرود، اما بعد از مدتی تخلص خود را به "بیدار" تغییر داد.
جلیلی تنها در عرصه شعر فعالیت نداشت، بلکه به تاریخ نیز اشراف داشت و نخستین کتاب مستقل تاریخ کرمانشاه به نام کرمانشاهان باستان با همکاری شادروان پرفسور "مسعود گلزاری" را به چاپ رسانید که همچنان یک منبع دسته اول از تاریخ کرمانشاه است.
علاوه بر این کتاب تالیفات دیگری دارند از جمله:
- دستور زبان فارسی برای دبیرستان‌ها
- تاریخ ادبیات از صفویه تا مشروطه
- ترجمه زبده النصره و نخسبه الحصره
- تاریخ خاندان زنگنه (ناتمام ماند)
- تاریخچه اوقاف کرمانشاه (ناتمام ماند)

جلیلی با آن که از یک خانواده کاملا روحانی بود، اما هیچ‌گاه به روحانیت نپیوست. استاد پرتو در خاطراتش از او به عنوان یکی از مشوقانش برای سرودن شعر نام برده و در خصوص او چنین آورده:
بیدار جلیلی آن بزرگ علامه
که افشانده هزار نظم و نثر از خامه
هر چند که بود نجل آن شیخ اجل
مرد و ننهاد بر سرش عمامه

استاد محمد حسین جلیلی بعد از بازنشستگی در سال ۱۳۵۵ ساکن تهران شد و سرانجام در ۳۰ آبان سال ۱۳۵۸ به علت سرطان مثانه از دنیا رفت و در بهشت زهرای آن شهر به خاک سپرده شد. از او دو پسر به جا مانده که نام پسر بزرگش "مظفر" است.
متاسفانه در زمان حیات اجل به او فرصت چاپ اشعارش را نداد اما در سال ۱۳۷۰ به کوشش همشهری گران‌سنگ‌اش استاد "یداله عاطفی" با مقدمه‌ی روانشاد استاد "کیوان سمعیی" گزیده اشعارش به چاپ رسید.


◇ نمونه‌ی شعر:
(۱)
[شور حسینی]
تا ساز دل به شور حسینی ترانه گوست‌
جان جهان به نغمه‌ی او گرم‌های و هوست
بگذر به کربلا که پس از قرن‌ها هنوز
از بوی و موی اکبر و عباس مشک بوست
داس خزان به باغ محمّد گلی نهشت‌
آری فلک به آل نبی سخت کینه جوست
طی کرد شاه دین ره اخلاص را به سر
از سر قدم کنند مقیمان کوی دوست
زینب زبان به خطبه گشاده‌ست لاجرم‌
چشم حسین از سر نی مات روی اوست
سر را به سجده در دم آخر نهاد و گفت‌
از دوست هر بلا که به من می‌رسد نکوست
یادی ز قدّ اکبر و اشک حسین کرد
«بیدار» چون بارید به سروی که طرف جوست.


(۲)
هر که همچون صبح‌دم دارد هوای نیم‌شب
گرد غم از دل زداید با صفای نیم‌شب
الفتی دارم خدایا با دل شب واگذار
نیم‌شب را بهر ما، ما را برای نیم‌شب
صد چو ملک نیم‌روزش هست در زیر نگین
آری آری پادشه باشد گدای نیم‌شب
طلعت دلدار در شب جلوه زانرو می‌کند
تا شود بیگانه از خود آشنای نیم‌شب
مرغ حق از کاروان رفته می‌گوید سخن
بی‌خبر در خواب غافل زین درای نیم‌شب
گر وصال دوست خواهی یک زمان از کف مده
گریه‌های نیم‌روز و ناله‌های نیم‌شب
محنت گفت و شنود مردمم “بیدار” کُشت
آفرین بر خلوت راحت فزای نیم‌شب.

گردآوری و نگارش:
#زانا_کوردستانی

سرچشمه‌ها
@radioro_kurdestan
https://fa.wikihussain.com
https://fa.m.wikipedia.org
www.zamzar.ir
و...

موافقین ۰ مخالفین ۰ ۰۳/۱۱/۰۹

زانا کوردستانی

بازدید : 28
چهارشنبه 9 بهمن 1403 زمان : 16:22
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

دکتر " محمد مهرافزون"، متخلص به "م.مهر"، شاعر، نویسنده‌، نقاد، طنزپرداز و جغرافی‌دان لرستانی، در سال ۱۳۴۴ خورشیدی، در محله‌ی قدیمی‌کوی صوفیان بروجرد دیده بجهان گشود.

دکتر " محمد مهرافزون"، متخلص به "م.مهر"، شاعر، نویسنده‌، نقاد، طنزپرداز و جغرافی‌دان لرستانی، در سال ۱۳۴۴ خورشیدی، در محله‌ی قدیمی‌کوی صوفیان بروجرد دیده بجهان گشود.
وی یکی از پر کارترین نویسندگان و مقاله‌نویسان بروجردی در فضای مجازی و رسانه‌ای است که مجموعه دل‌نوشته‌های او در نشریات مختلف داخلی، استانی و خارجی به چاپ می‌رسد.
ایشان دارای دکترای برنامه ریزی شهری و یکی از رزمندگان و جانبازان هشت سال دفاع مقدس می‌باشد.
همچنین در سال ۱۳۸۵ موفق به کسب تندیس و لوح رتبه نخست مقاله‌نویسی در جشنواره مطبوعات غرب کشور با اثر "خرمشهر این آزاده خون رنگ" شد.


◇ ︎کتاب‌شناسی:
- ثمین سخن
- طنین آلاها
- معبود نامه
- لطایف و ظرایف ادبی
- آرایش و نگارش در زبان و ادبیات فارسی.
و...


◇ ︎نمونه‌ی شعر:
(۱)
دلا تا کی ز هجرانش بسوزم
چو یعقوب در فراقش اشک بریزم
از آن ترسم که رخسارش نبینم
بگو در حسرتش تا کی بسازم.


(۲)
بنالم روز و شب از چرخ گردون
چرا گشتم پریشان حال و محزون
خداوندا ز عشقش بی‌قرارم
دلی پر غصه دارم همچو مجنون.


(۳)
دلا آن شمع مهرافزون کجا رفت؟
همان پروانه مجنون کجا رفت؟
ز داغ او دلم ماتم سرا شد
بگو آن لاله‌ی گلگون کجا رفت؟

گردآوری و نگارش:
#زانا_کوردستانی



سرچشمه‌ها
- سایت ترانه‌ی مهر بروجرد (سروده‌ها و دلنوشته‌های استاد محمد مهرافزون)
- سایت بوی خوش مسیحا.
- مشاهیر و مفاخر و هنرمندان بروجرد، احمد معطری.
www.mashahireborujerd60.blogfa.com
www.borujerd-khabar.rzb.ir
www.farhad90.ir
و...

موافقین ۰ مخالفین ۰ ۰۳/۱۱/۰۹

زانا کوردستانی

بازدید : 28
چهارشنبه 9 بهمن 1403 زمان : 16:22
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

خاتوون "سارا پیشتیۆان" شاعیری‌هاوچەرخی کورد، له شاری کەرکووک لە دایک‌بوو و ئیستا بە سڵیمانی دانیشتوجیە.

خاتوون "سارا پیشتیۆان" شاعیری‌هاوچەرخی کورد، له شاری کەرکووک لە دایک‌بوو و ئیستا بە سڵیمانی دانیشتوجیە.

(۱)
من ئێستاش لە تارکی ئەترسێم
بەڵام تۆ چیتر بۆ ترسەکانی من ناترسێیت
من ئێستاش لە دڵتەنگیما وێنە ئەکێشم
بەڵام تۆ چیتر بۆ کێشانەوەی وێنەکەت
لەبەردەمم ڕاناوەستێیت
من ئێستاش بۆنەکەی سەر ملپێچەکەت
هەست پێ ئەکەم
بەڵام تۆ چیتر ئەو بۆنە لە خۆت نادەیت
من ئێستاش بیری دەنگت ئەکەم
وەلێ تۆ ئیتر گۆرانی ناڵێیت
من ئێستاش تەنیایی ئەنۆشم
بەڵام تۆ چیتر تەنیایەکەم تێک نادەیت!


(۲)
سەرمات نیە؟
خەمی‌تۆمە خۆ برسیت نیه
لەم دەمە هەواڵ پرسینانەم بۆتۆ
لە ئاڵودە بوونی ئەو جگەرە کێشە تێئەگەم
پێش کێشانی هەر جگەرەیەک
ئەو دێڕەی سەر پاکەتەکەی ئەخوێنێتەوە
کە هۆکارە بۆ ژێڕ پەنجە


(۳)
جار جارە سەرێک لە وێنە کۆنەکانی خۆمان ئەدەین
وەکو ئەو پیرە مێردەی بە دیار وێنەیەکی
ڕەشوو سپیەوە خۆی نادۆزێتەوە
ئێمەش ئەو هەستانە نادۆزینەوە کە لەکاتی
گرتنی وێنەکەیا بۆ یەکتریمان هەبووە


(۴)
ئەبێ دووای من
کێ شعرت بۆ بهۆنێتەوە
کێ شەوانە نەخەوێ
ئەگەر بزانێ دڵتی عاجز کردووە
کێ بە بیستنی ناوی دووای هەمو شەڕێ
بە گیانەیەک کۆتایی پێ بێنێت
ئەبێ دووای من
کێ بزانێ توڕە بوونت هەر نازێکە
شکێنەر نی بەڵکو پێوییستیت بە باوەشێکە
ئەبێ شارەزای کاتی خەوتنت بێت
بۆ بێزاری خۆی لە نیوە شەوا
زەنگت بۆ لێنەدا بەخەبەر بێیت
ئەبێ دڵی گەورەو میهرەبان بێت؟
بۆ قسە ڕەقەکانت سنگێکی پۆڵاینی هەبێت
ئەترسێم لەبیری بچێت
ژەمەکانت لە کەیا ئەخۆیت
بیری بچێت پێش خەوتنی
سەرەتا بە تۆ بڵێ خۆشم ئەوێیت
ئەبێ وەکو من خودا شێتی کردبێت
بتوانێت بۆ خۆشبەختیت
بۆ زۆر دیمەنت خۆی کوێر کردبێ
بۆ زۆر وشەت خۆی نابیست کردبێت
ئەبێ دووا من
کەسێک هەبێ بەرگەت بگرێت
لە ناخۆشیا وەکو شاخێک پشتت بگرێت!


(۵)
چەن تامەزرۆ بووم بەیانیەک یەکەم کەسبم
بڵێی بەیانی باش گشت کەسم
هێندەی تامەزرۆیی من
لە دڵی چوار ملوێن کورد هەبوایە بۆ نیشتمان
ناوی کوردستان ئەبینرا لەسەر نەخشەکان


(۶)
جوانترین باوەش باوەشی ئێمە بوو
بەڵام ژیان بوو بەو پیاوە بەتەمەنەی
که
کەنترۆڵەکە لە‌ دەستی ئەندامێکی
خێزانەکە ئەسێنێتو
لە مۆسێقایەکی خۆشەوە ئەیکاتە سەر
هەواڵە پڕ لە مەرگەساتەکانی ئەم شارە


(۷)
ئەم فاڵچیانە درۆ ئەکەن
هەموو جارێ لەکاتی فاڵا
ناوی تۆ ناهێننو نایڵێن.


(۸)
نزات بۆ ئەکەم لای خودا
ژنێک بخاتە ژیانتەوە
ژن بوونی منت لەبیر بباتەوە
بڕۆ بێ ئاوڕ دانەوە
من لە دووریت نزات بۆ ئەکەم
بەشی تۆش دووعا بۆ ئەو ئەکەم
تا خودا لە ژیان ئەیهێڵێتەوە
بە ئەشقی تۆوە هەموو ڕۆژێ چاو بکاتەوە
گوێ مەدە بە من کە چۆن ئەسوتێم
ئەزانم بەهێندەی من تۆش بێ چارەی
دڵت لێرەیەو ناهێڵن پێم بگەی
دەی تازە منو تۆ قوربانی دەستی
ئەم ژیانە تاڵە بێ هەستەین
گرینگ ئەوەیە ئیدی تۆ باش بیت
لای من بیت یان هەر کەسێک
نەهێڵی دڵ تەنگی بناسیت


(۹)
مەڕۆ بەجێم مەهێڵە
خۆت لە دێڕە شعرێکم بشارەوە
با تەنیایی ژوورەکەم نەیەتە ڕوحمەوە
تۆ بڕۆی من شعر بۆ کێ بڵێمەوە
تۆ بڕوی لەبەردەم ئاوێنە
خۆم بۆ کێ بڕازێنمەوە
مەڕۆ با بەداخی دووریشمان نەکولێمەوە
با بۆ بۆنێکی ملت منەتی خەیاڵ هەڵنەگرمەوە
خۆت لە تاڵێکی قژما بشارەوە
لە ناو ماچەکانمان ونبەو مەیەرە دەرەوە
تۆ بڕۆی من چ هۆنراوەیەک بهۆنمەوە
بۆنی سلێمانی لە باوەشی کێیا بدۆزمەوە.


(۱۰)
کە‌هاتیتە ژوورەکەم،
هەرچی بێزاری کردیت بیشکێنە
دڵم نەبێت.


گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

برچسب ها
بازدید : 1198
جمعه 8 خرداد 1399 زمان : 17:24
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

نقدی بر سه سروده از بانو نگاه سهرابی در، نقد و بررسی شبانه‌های نقد ماهنامه سخن
چهارشنبه ۷ خرداد ۱۳۹۹

#سروده نخست

"بازتاب تصویر تو"
واج واج واژه‌هایت
نگاهم نگاهی می‌اندازد به مژگانت
نگاهت و مسخ واژنگاهش
تری تمنای تن در آغوشت و واژه‌هایت
آخ واژنگاهش
حوالی سه و خرده‌‌‌ای از صبح است .
واژنگاهش، مادرت ، واژنگاهش
میلاد مولود گاهشش منطبق بر زایش خداوندی.
جوانه، جواهر ، روییدنی
میکند تبلور
سر رسید زایشت از واژنگاهش .
یا ذوالجلال،
گاه زمانه دوباره زاییدت
در فرق دریده مژهایم .

_ونگ نوازده در لای واژنگاهش_

#سروده دوم
#اروتیسم_در_ادبیات
/قونسنس/

غسل بده زنی را در آغوشت
که "میم"مالکیت عزیز را
بر لب‌هایت بوسه زده
و
ندانم کاری را با ناف حیوان نا زاییده اش
بر تن خویش بریده
تا رد سفیدی غلط گیر دامنش را نیآلوید ...
غسل بده او را در جماع با تنت
که نزدیکی تو
مثل حفاظ شاخ گوزنی زیباست‌.
غسل بده او را با دم اطهرت
که
تند باد نفست هم بوسه است‌ از برایش...
قسم تعمید را وصله‌ی تنش کن ، آغوشت را حلقه‌ی جانش
و چون نوزادی پس از زایش
غسلش بده
اینبار در عمق آغوشت.

#سروده سوم

‍ " آزادی"
مفهوم آزادی
در دندان کلاغ‌های بالای برج
به" چَرا " میرود.
تاکسی با قوس میدان کژ میشود
و هم زمان
رادیو زمزمه "رستگاری در شاوشنک " میگذارد
مادامی‌که برگردان مقنعه زیر چانه‌ی دختری را میخاراند ، پیکی موتوری
با سود چهار درصد طرح ترافیک می‌فروشد .
اسپندی بر آتش،
چشم بلا را در دستان یک خیابانی
از این شهر به دور میکند‌
و پلیس به افزایش قرمزی چراغ چهار راه فکر میکند .
کودکی
فرق "دخل" و "خرج" را در ذهن، تحلیل میکند‌.

_برج میلاد آسانسوری سریع دارد
و آزادی گالری تعطیل!_
این را دانشجویی که انگشتش لای کتاب "زیبایی شناسی "
گیر کرده است ، میگوید و سوار بر پیک موتوری
که خودش پیک حامل آن است ،
صدایش را در دور میدان می‌کشاند...
تاکسی با صدای رستگاری در شاوشنک
به ایستگاه آخر میرسد.
یک نفر پول خرد ندارد
و مابقی اطلاع از افزایش نرخ کرایه ، راننده هم اعصاب.

کلاغ‌ها آزادی به دندان
در چَرا‌ی خانه‌ی قمری‌ها
خود را بستری معاشقه‌‌‌ای یک روزه می‌کنند
و پرچم‌های میدان در جایشان میلغزند و

همه چیز در دور میدان همانگونه که هست باقی میماند ‌.


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


درود و ادب و احترام
به دوست نادیده‌ام سرکار خانم نگاه سهرابی درود می‌گویم و خوشحالم که چامه‌های زیبای ایشان را مطالعه کروم.
خواندن شعرهای بانو سهرابی در ابتدای امر کمی‌برایم سردرگمی‌آورد... اما به مرور با آنها انس گرفتم. شاید به این دلیل بود که حقیر با این سبک و سیاق ادبی چندان ارتباط نداشتم و ندارم.
اشعار مهربانو سهرابی در دسته بندی ادبیات اروتیک یا ادبیات شهوانی قرار می‌گیرد؛ علی الخصوص دو شعر اول ایشان. ادبیات اروتیک ادبیاتی است که در بر گیرنده‌ی شعر، متون، داستان‌ها و گزارش‌های حقیقی و مجازی روابط جنسی انسان است.
از این قبیل کلمات: (واژنگاه - آمیزش - زایش و...)
شعر اروتیک نوعی شعر هجو که در آن با لحن بی‌پروا و گستاخانه، به مسایل جنسی و توصیف آلت‌های تناسلی پرداخته می‌شود. مستهجن‌گویی، مُجُون، و خلاعت عذرا از دیگر اصطلاحات مترادف این نوع شعر است.
در ادبیات فارسی از کهن شعر شهوانی رواج داشته، به‌طوری‌که ازرقی به دستور طغان‌شاه، کتاب الفیه و شلفیهرا با تصاویری از نحوه ارتباط جنسی مرد و زن سرود. الفیه، به آلت تناسلی مرد و شلفیه به آلت تناسلی زن اشاره می‌کند. از شاعران زبان فارسی که دارای آثاری با محتوای هزل دارند می‌توان از حکاک مرغزی، دهقان علی شطرنجی، طیان ژاژخای، حکیم کوشکی، حکیم شمس اعرج بخاری، مهستی گنجوی، سوزنی سمرقندی خاقانی، انوری، پوربها جامی، سراج قمری، و عبید زاکانی را نام برد.
از ادبیات بکار برده شده در هفت پیکر نیز به عنوان شاهکار ادبیات شهوانی و همچنین اثری اخلاقی یاد شده‌است.
همچنین در آثار فروغ فرخزاد عاشقانه‌هایی هست که بی‌پروا و بی‌پرده به بیان احساسات شهوانی می‌پردازد.
فارغ از چیستی ادبیات اروتیک به نقدی اصلی اشعار شاعر محترم می‌پردازیم:
شما استعداد بالایی دارید و نشانه اش مثلا آن سطری است که گفته اید: «برج میلاد آسانسوری سریع دارد
و آزادی گالری تعطیل». بسیار عالی گفته اید و خصوصأ اینکه زبان یعنی انتخاب واژه‌ها بسیار عالی و استادانه است. کشف‌هایی بدیع و نو در این اشعار وجود دارد که می‌توانید آن را در یک شعر کوتاه هم بیان کنید و حیف است که این قبیل تماشاهای شاعرانه شما، لابلای یک شعر بلند گم شود و هدر برود.
شعر، متولد حقیقت است. میلادی که امکان طولانی‌تر کردن عمر جاودانگی آن را فراهم می‌سازد. بسیاری از سرنوشت‌ها، قصه‌ها، واقعیات تاریخی، عشق‌ها و انسان‌ها به کمک شعر، از گذشتگان به آیندگان رسیده‌اند و اسباب آشنایی انسان‌ها را با گذشته ممکن کرده‌اند. سه متن ارسالی دوست ادیب و فرزانه ام، با چنین پیش‌فرضی خلق شده‌اند. شاعر به واقعیات پیش روی خویش دقت دوچندانی داشته است و با هنرمندی و خلاقیت بسیاری از پدیده‌های پیش‌ چشم مخاطب را به متن ادبی تبدیل کرده است.

پیکی موتوری
با سود چهار درصد طرح ترافیک می‌فروشد .
اسپندی بر آتش،
چشم بلا را در دستان یک خیابانی
از این شهر به دور میکند‌...

خواندن این چند خط چه اندازه واقعیت‌های امروزمان را برای شما خواننده آشکار کرد و همین است که شاعر با هنرمندی خاص یک واقعیت ملموس روزمره را به اثری ادبی و ژرف تبدیل ساخته است.
می‌توانیم بگوییم که شاعر در کشف معنا و مراجعات ذهنی تجربیات قابل توجهی داشته است و اگر این اتفاق در چرخه‌ی سال‌های نخست شاعری بانو سهرابی باشد قابل ستایش و تحسین است. برای تقویت این استعداد و بهبود خلق ادبی بر مبنای ظرفیت‌های شکلی باید شاعر سطح مواجهه و اصطکاک ذهنی خود را افزایش دهد. باید ببینم این شکل از شعر چه مولفه‌هایی اختصاصی برای خود دارد که باید آن‌ها را رعایت کنیم و چه امکاناتی باید به امکانات تجربه شده‌ی شعر‌های موج نو بیفزاییم.
یکی از مهم ترین برجستگی‌هایی که این اشعار دلرد؛ این است که اصالت زبانی خاص در این متن دیده می‌شود. منظور از اصالت زبانی این است که ما به واقع می‌دانیم شاعر از چه زبانی استفاده کرده است. یعنی شاعر تکلیف خود را با زبان مشخص کرده است و یک جا زبان محاوه نمی‌شود و جای دیگر عامیانه و زبان شعری شاعر یک دست و هماهنگ است. برای درک بهتر حرفم مثالی می‌زنم.
به این کلمات دقت کنید:
تن - آغوش - واژنگاه - مادر - زایش - مولود

در این چند کلمه چه می‌بینید؟! چه برداشتی دارید؟
کلماتی هماهنگ و مرتبط که یک سری فعل و انفعالات جنسی را مطرح که منجر به میلادی خواهد شد.

شعر‌های بانو سهرابی ارزشمند و قابل تحسین اند. ارزش چند بار خواندن را دارد. اما توصیه‌‌‌ای اکید دارم که نسبت به چکش کاری دوباره‌ی اشعارشان اقدام عاجل کنند. شعرهای شاعر همانند درختی است با شاخ و برگ بسیار گه شاعر از طریق آرایه‌های ادبی به هرس آن خواهد پرداخت تا شکل(بزرگی و کوچکی) و فرم(نوع درخت) و محتوا(کیفیت میوه) را بسازد.

امید است مجددأ شعرهای زیبای شاعر فرهیخته را ببینم و بخوانم و لذت ببرم.

با تقدیم احترام
#سعید_فلاحی(زانا کوردستانی)
۷ خورداد ۱۳۹۹ - ارومیه

تعداد صفحات : 4

آمار سایت
  • کل مطالب : 50
  • کل نظرات : 0
  • افراد آنلاین : 1
  • تعداد اعضا : 0
  • بازدید امروز : 57
  • بازدید کننده امروز : 57
  • باردید دیروز : 185
  • بازدید کننده دیروز : 183
  • گوگل امروز : 0
  • گوگل دیروز : 0
  • بازدید هفته : 244
  • بازدید ماه : 771
  • بازدید سال : 4486
  • بازدید کلی : 72960
  • کدهای اختصاصی